×

16   کاتژمێر پێش ئێستا 41 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

ناوەندی هەواڵ

دوای ئەوەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان داوای هێورکردنەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد، ئیسرائیل بڕیاریدا چیتر ڕێگە نەدات سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان، سەردانی وڵاتەکەی بکات.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشـتی نەتەوەیەکگرتوەکان، وەک کەسێکی نەخوازراو ناسێنراوە ئەویش بەهۆی هەڵوێستەکانی لەسەر گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بڕیاردراوە چونی گۆتێرێس بۆ ناو خاکی ئیسرائیل قەدەغەبکرێت.

جەختیش لەوەکراوەتەوە، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان هێرشە موشەکییەکەی ئێران-ـیان بۆسەر ئیسرائیل ئیدانەکرد، ئەگەر کەسێک هەبێت نایەوێت ئیدانەی ئەو هێرشە بکات ئەوا چونی بۆ ئیسرائیل لێ قەدەغە دەکەن.

دوای ئەوەی ئێران لەڕێگەی ژمارەیەک موشەکەوە هێرشی کردەسەر ئیسرائیل، ئەنتۆنیۆ گۆتێریس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان، ئیدانەی گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی کرد و داوایکرد بەپەلە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێوربکرێنەوە و ئاگربەست ڕابگەیەنرێت.

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

  • لەڕێگەی زیاتر لە 100 مووشەکەوە هێرش کرایە سەر ئیسرائیل

  • شەرقلئەوسەت:ئیسرائیل سنوورەکان دەبڕێت لوبنانیش داوای یارمەتی لە دەرەوە دەکات

  • ئیسرائیل ماڵی کوڕی سەرکردەیەکی دیاری فەلەستینی بە ئامانج گرت

  • لە ئێران بەهۆی لافاوەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا

  • ئیسرائیل ڤیلای براكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كاته‌ ئامانج

سەرەکی