×

2024-10-01 77 جار خوێنراوەتەوە

لە ئێران بەهۆی لافاوەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مانگی سوری کرمان ڕایگەیاند، بەهۆی لافاوەوە لە شاری جیرفت لە باشوری پارێزگای کرمان14 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕەزا فەلاح، بەڕێوەبەری مانگی سوری کرمانی ناوەڕاستی ئێران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی مانگی سورەوە تەرمی دوو کەسی دیکە لە خنکاوانی لافاوەکەی شاری جیرفتی پارێزگای کرمان دۆزرانەوە، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 14 کەس کە شەش ژن و حەوت منداڵ و یەک پیاوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن تیمەکانی بەهاناوەچوونی پارێزگای کرمان گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبواندا بەردەوامە و لە ئێستادا 64 تیمی فریاگوزاری کە 16 تیمی سەربە مانگی سوری پارێزگاکەن، گەڕان و پشکنینەکانیان دەست پێ کردووە.

 

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

  • لەڕێگەی زیاتر لە 100 مووشەکەوە هێرش کرایە سەر ئیسرائیل

  • شەرقلئەوسەت:ئیسرائیل سنوورەکان دەبڕێت لوبنانیش داوای یارمەتی لە دەرەوە دەکات

  • ئیسرائیل ماڵی کوڕی سەرکردەیەکی دیاری فەلەستینی بە ئامانج گرت

  • لە ئێران بەهۆی لافاوەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا

  • ئیسرائیل ڤیلای براكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كاته‌ ئامانج

سەرەکی