×

2024-09-30 471 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل ڤیلای براكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كاته‌ ئامانج

ناوەندی هەواڵ

ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردەسەر چەند باڵەخانەیەکی نیشتەجێبون لەڕێگه‌ی دیمەشق – بەیروت لەڕۆژئاوای دیمەشق‌ و سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێن، برایه‌كى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا چاره‌نوسى نادیاره‌.

ئەمڕۆ دووشەممە 30-9-2024، میدیاكان بڵاویان كردەوە، هێزی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی ئه‌نجامدا و باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبونیان له‌ ڕێگای دیمه‌شق -به‌یروت له‌ ڕۆژئاوای دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كرده‌ ئامانج كه‌ به‌پێی زانیاریه‌كان، ڤێلاكه‌ی ماهیر ئه‌سه‌دی برای به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی رژێمی سوریا كراوه‌ته‌ ئامانج.

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سوریا (سانا)، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان له‌ ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا بیستراون و ئاماژه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌ سروشتی ته‌قینه‌وه‌كانیان پشتڕاست ده‌كرێته‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان به‌ سێ موشه‌ك ڤیلای ماهر ئه‌سه‌دی برای سه‌رۆكی ڕژێمی سوریای له‌ ناوچه‌ی یافور له‌ لادێكانی ڕۆژئاوای دیمه‌شق كرده‌ ئامانج، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت ڕاده‌ی زیانه‌كان چه‌نده‌.

به‌ وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ له‌ ئاسمانی سنوره‌كانی دیمه‌شق به‌ره‌و دیماس، یافور و سه‌بور بیستراوه‌، تاوه‌كو ئێستاش چاره‌نوسی براكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د نازانرێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكی جیاجیای ئیسرائیل ناوچه‌ی وادی حه‌ننا له‌ شاری قوسه‌یر له‌ لادێكانی حومس له‌ ناوه‌ڕاستی سوریای كرده‌ ئامانج و دواتر ده‌نگی به‌رگری زه‌مینی و ته‌قینه‌وه‌ له‌ لادێكانی ڕۆژئاوای حومس بیستراوه‌.

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

  • لەڕێگەی زیاتر لە 100 مووشەکەوە هێرش کرایە سەر ئیسرائیل

  • شەرقلئەوسەت:ئیسرائیل سنوورەکان دەبڕێت لوبنانیش داوای یارمەتی لە دەرەوە دەکات

  • ئیسرائیل ماڵی کوڕی سەرکردەیەکی دیاری فەلەستینی بە ئامانج گرت

  • لە ئێران بەهۆی لافاوەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا

  • ئیسرائیل ڤیلای براكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كاته‌ ئامانج

سەرەکی