×

23   کاتژمێر پێش ئێستا 203 جار خوێنراوەتەوە

ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

ناوەندی هەواڵ

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئیسرائیل دەکات، ئەگەر بێت و وەڵامیان هەبێت بۆ هێرشە موشەکییەکەی شەوی رابردوو ئەوا بە هێزێکی زیاترەوە دووبارەی دەکەینەوە و هەموو ژێرخانی قەوارەی ئیسرائیل دەکرێتە ئامانج. 

محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران لە کەناڵی فەرمی وڵاتەکەى رایگەیاند، ئەگەر بێت و لە کاردانەوەی هەڵدانی مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامیدا، هێرش بکاتە سەر ئێران ئەوا هێرش دەکەنە سەر ژێرخانی ئیسرائیل.

دەشڵێت، ئەو هێرشە مووشەکییەی کە ئێوارەی سێشەممە بۆ سەر ئیسرائیل روویدا، بە هێزێکی زیاترەوە دووبارە دەبێتەوە و هەموو ژێرخانی قەوارەی ئیسرائیلی دەکرێتە ئامانج.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشە ئێران ڕایگەیاند، هێرشە موشەکییەکەی بۆ سەر ئیسرائیل کۆتاییهاتووە، ئیسرائیل‌ و ئەمریکا بەڵێنیانداوه‌ وەڵامی هێرشەکەی تاران بدەنەوە، لەکاتێکدا مەترسی هەڵگیرسانی شەڕێکی فراوانتر پەرەیسەندوە.

لاى خۆشیەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەى بەوەکردووە،  شەوى رابردوو ئێران هەڵەیەکی گەورەی کرد و باجی ئەو هەڵە دەدات، وتیشى، ئێمە لەسەر ئەو یاسایەی کە دامانناوە بەردەوامین هەرکەسێک هێرش بکاتە سەرمان، هێرش دەکەینە سەری .

پێشتر کۆماری ئیسلامی ئێران  پشتڕاستی کردەوە کە 200 مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە، ئیسرائیلیش سوێندی خواردووە کە تاران بە شێوەیەکی کاریگەر باجی ئەو هێرشە بدات.


  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

  • لەڕێگەی زیاتر لە 100 مووشەکەوە هێرش کرایە سەر ئیسرائیل

  • شەرقلئەوسەت:ئیسرائیل سنوورەکان دەبڕێت لوبنانیش داوای یارمەتی لە دەرەوە دەکات

  • ئیسرائیل ماڵی کوڕی سەرکردەیەکی دیاری فەلەستینی بە ئامانج گرت

  • لە ئێران بەهۆی لافاوەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا

  • ئیسرائیل ڤیلای براكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كاته‌ ئامانج

سەرەکی