×

2024-10-01 108 جار خوێنراوەتەوە

لەڕێگەی زیاتر لە 100 مووشەکەوە هێرش کرایە سەر ئیسرائیل

ناوەندی هەواڵ

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ئێران لەڕێگەی زیاتر لە 100 مووشەکەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل. وەزیری گواستنەوەی عێراقیش دەڵێت، لە ئێستادا ئاسمانی عێراق بە ڕووی سەرجەم گەشتە ئاسامانییەکاندا داخراوە.

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، 102 مووشەک لە ئێرانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراوە، سوپای پاسدارانی ئێرانیش ڕایگەیاند، لە وەڵامی کوژرانی هەریەکە لە ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی حەمماس و حەسەن نەسروڵڵا سەرۆکی پێشووی حزبوڵڵا، ئەو هێرشەیان ئەنجام داوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی هێرشەکەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا لێدراوە.

باس لەوەش کراوە، تا ئێستا بە فەرمی ژمارەی گیانلەدەستدان و بریندار بوون بەهۆی هێرشەکەوە بڵاو نەکراوەتەوە،هاوکات، جگە لە عێراق، لە ئێستادا ئاسمانی هەریەکە لە وڵاتانی ئوردن و لوبنانیش بە ڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا داخراون.

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

  • لەڕێگەی زیاتر لە 100 مووشەکەوە هێرش کرایە سەر ئیسرائیل

  • شەرقلئەوسەت:ئیسرائیل سنوورەکان دەبڕێت لوبنانیش داوای یارمەتی لە دەرەوە دەکات

  • ئیسرائیل ماڵی کوڕی سەرکردەیەکی دیاری فەلەستینی بە ئامانج گرت

  • لە ئێران بەهۆی لافاوەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا

  • ئیسرائیل ڤیلای براكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كاته‌ ئامانج

سەرەکی