×

2024-11-10 174 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل بە فەرمی داوای پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ كورد دەكات

ناوەندی هەواڵ

وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل داوا دەكات پەیوەندییەكان لەگەڵ هەردوو كۆمەڵگەی كوردی و دروزییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوپێش ببرێن.

لە ڕێورەسمی ڕادەستكردنی دەسەڵاتی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە تەلئەبیب، یسرائیل كاتز دەسەڵاتەكانی ڕادەستی جەدعون ساعر وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل كرد.

لە ڕێورەسمەكەدا جەدعون ساعر وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "پێویست دەكات پەیوەندی لەگەڵ نەتەوە و پێكهاتەكانی ناوچەكە پتەو بكەین، گەلی كورد گەلێكی گەورەیە، یەكێكە لەو گەلە گەورانەی نەیانتوانیوە ببنە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ، ئەوان بە سروشتی هاوپەیمانی ئێمەن".

وتیشی:"كوردەكان قوربانی سەركوتكاری ئێران و توركیان، پێویستە ئیسرائیل دەستیان بۆ درێژ بكات و پەیوەندی لەگەڵیان پتەو بكات، هەرچەندە ئەوە لێكەوتەی سیاسی و ئەمنیی هەیە".
وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل دەشڵێت:"دەكرێت كەمینەی دروزەكان لە سوریا و لوبنان وەك هاوپەیمانی داهاتوو لێیان بڕوانرێت".

"پێویستە تێبگەین لە هەرێمێكدا كە كەمینە بین هاوپەیمانە سروشتییەكانیشمان دەبێت كەمینەكان بن، هەڵوێستی ئیسرائیل لەماوەی ساڵی ڕابردوودا نەگۆڕ بووە، سەركەوتنەكانیشی لەم جەنگانەی دواییدا دژ بە بەرەی ئێران وا دەكات ببێتە یاریكەرێكی نێودەوڵەتی و زیاتر گرنگ". ساعر جەدعون وای وت.

  • حەماس : بەبێ‌ وەستانی جەنگ لەسەر غەززە، ئاڵوگۆڕی دیلەكان ناكرێت

  • بۆردوومانى تورکیا لە شێراوا قوربانى لێکەوتەوە

  • ماكرۆن: لەگەڵ ئەوەم ئۆكرانیا مووشەكی دوورمەودا دژی روسیا بەكاربهێنێت

  • پوتن: مووشەکی بالیستی بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە

  • ڕوسیا هەڕەشەی توند لە ئۆكرانیا دەكات

  • ئایا خامنەیی باری تەندروستی خراپە؟

  • بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌ كۆچ بكات؛ به‌ریتانیا پاره‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

  • جه‌ندرمه‌ى توركیا گه‌نجێكى سورى تا مردن ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن

  • توركیا: كێشەی سەرەكیمان لەگەڵ ئەمریكا پرسی پەكەكەیە

سەرەکی