×

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سوریا
14   کاتژمێر پێش ئێستا 121 جار خوێنراوەتەوە

نزیكەی 200 هەزار سوری بێسەروشوێنن

ناوەندی هەواڵ

لیژنەی نێودەوڵەتیی كاروباری بێسەروشوێنبووان ڕایگەیاند، نزیكەی 200 هەزار سوریی بێسەروشوێنن و نزیكەی 70 گۆڕی بەكۆمەڵ لەو وڵاتە دەستنیشانكراون.
كاترین بۆمبەرگەر، بەڕێوەبەری گشتیی لیژنەی نێودەوڵەتیی كاروباری بێسەروشوێنبووان ڕایگەیاند:لە ساڵی 2017وە تا پێش ڕووخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد، لیژنەكە بە دوای چارەنوسی نزیكەی 200 هەزار كەسدا دەگەڕا كە لە سوریا بێسەروشوێنبوون، بەڵام پێدەچێت لە دوای كەوتنی ئەسەدەوە، ژمارەكە زۆر زیاتر بووبێت.
بەپێی وتەی كاترین بۆمبەرگەر، 18 هەزار خێزانی سوریی بە دوای كەسه بێسەروشوێنبووەكانیاندا دەگەڕێن كە ژمارەیان 30 هەزار كەسە و پێشبینیكرد لە دوای كەوتنی ڕژێمی پێشووی سوریاوە ژمارەی بێسەروشوێنبووان زیاتربێت، بەو پێیەی بەشێك لە خێزانی بێسەروشوێنبووان پێشتر لە ترسی ڕاوەدوونانیان، لیژنەكە و ڕێكخراوەكانیان لە بێسەروشوێنبوونی كەسوكاریان ئاگادارنەكردووەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی لیژنەی نێودەوڵەتیی كاروباری بێسەروشوێنبووان وتیشی: بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو زانیارییان لە دەیان هەزار خێزان كە كەسوكاریان بێسەروشوێنبوون كۆكردووەتەوە و زانیارییان لەبارەی نزیكەی 70 گۆڕی بەكۆمەڵەوە هەیە كە كەسوكاری بێسەروشوێنبووان شوێنەكانیان دەزانن.
"دەمانەوێت تیمەكانمان بنێرینە سوریا و لەوێ بڵاوببنەوە و یارمەتیی حكومەتی كاربەڕێكەری سوریا بدەین لە دەستنیشانكردنی شوێنی بێسەروشوێنبوونی كەسەكان و زانینی بارودۆخی بێسەروشوێنبوونیان و كۆكردنەوەی بەڵگەكانی تاوان بە مەبەستی دادگاییكردنی تاوانباران"، كاترین بۆمبەرگەر ئەمەی وت.
 

 

  • هەسەدە کوژرانى 52 چەتە و بەکرێگیراوى تورکیاى راگەیاند

  • نزیكەی 200 هەزار سوری بێسەروشوێنن

  • بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك پێنج كورد بێسەروشوێنن

  • کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

  • یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

  • بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

  • له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

  • توركیا بۆ ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ئاگربه‌ستمان نه‌كردووه‌

  • هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

سەرەکی