×

هێزێکی هەسەدە
2024-12-19 168 جار خوێنراوەتەوە

توركیا بۆ ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ئاگربه‌ستمان نه‌كردووه‌

ناوەندی هەواڵ

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا وەڵامی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاى دایەوە و رایگەیاند: "وەک تورکیا ئەوان لەگەڵ هیچ رێکخراوێکی 'تیرۆریستی' دانانیشن. هەست دەکەین ئەو لێدوانەی لەمبارەیەوە دراوە، قسە لە دەم دەرچوون بووە".

ئەم وتانەی سەرچاوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا دوای ئەوە هات ماتیۆ میللەر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگەیاند: تورکیا و هەسەدە گەیشتوونەتە رێککەوتن لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست لە مەنبج.

سەرچاوە تورکییەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کاری لەپێشینەی ئەوان لە سوریا لەناوبردنی هەسەدەیە کە تورکیا بە یەپەگە ناوی دەبات و بە باڵی سوریای پەکەکەی دەزانێت و دەڵێت: "ئەم رێکخراوە بووەتە هەڕەشە لە سەر ئاسایشی تورکیا و سوریایش".

باسیشی لەوە کردووە "تا شەڕڤانانی هەسەدە چەک دادەنێن و شەڕڤانە بیانییەکانی ناو ڕێکخراوەکە سوریا جێ نەهێڵن، ئەوان بەردەوام دەبن لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و ئامادەکاری دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەیان". 

ئەو لێدوانانە لە کاتێکدا دێن چەند رۆژێکە سوپای تورکیا و گروپە جیهادییەکانی سەر بە تورکیا هێزێکی زۆریان لە دیوی باکوری کوردستانەوە لەسەر سنوری رۆژئاوای کوردستان کۆ کردووەتەوە و میدیا جیهانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا کوردستان لە ئانوساتدایە و کۆبانێیان وەک ئامانجی یەکەمی هێرشەکە دیاری کردووە.


  • کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

  • یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

  • بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

  • له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

  • توركیا بۆ ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ئاگربه‌ستمان نه‌كردووه‌

  • هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

  • سوپاى ئیسرائیل ژێرخانی وزەی حوسییەكانى کردە ئامانج

  • ​ جۆلانی براكەی دەكات بە وەزیری تەندروستی

  • ڕوسیا دەستگیركردنی بكوژی جەنەڕاڵەكەی ڕادەگەیەنێت

سەرەکی