×

2024-12-19 155 جار خوێنراوەتەوە

هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

ڕێکخراوی  مافەکانی مرۆڤ لە نوێترین ڕاپۆرتى خۆیدا رایگەیاند، ئیسرائیل بە سنوردارکردنی دەست ڕاگەیشتنی بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی غەززە بەئاو جینۆساید ئەنجام دەدات، لە بەرامبەردا ئیسرائیل ئەو تۆمەتانەى ڕەتکردەوە و بە بوختان ناوى بردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-12-2024، هیومان ڕایتس وۆچ  لە نوێترین ڕاپۆرتدا تایبەت بە پرسى ئاو دەڵێت، "دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بە ئەنقەست بارودۆخی سەختی ژیانیان بەسەر دانیشتووانی فەلەستینیەکانی غەززەدا سەپاندووە، مەبەستیانە بەو قەدەغەکارییە بەشێكی دیکەی دانیشتوانی غەززە قڕ بکەن و ئەو سنوردارکردنانە لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی هەزاران کەس و بەوەش  ژمارەی قوربانیانی ئەو جەنگە ڕوو لە هەڵکشان بکات.

ڕاپۆرتی ساڵانەی هیومان ڕایتس وۆچ  پشتی بەستووە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ دەیان دانیشتووی غەززە و کارمەندانی ئاو و پاکوخاوێنی و کارمەندانی فریاگوزاری ودیمەنی  سەتەلایت و داتا و شیکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ، ڕاپۆرتەکە دەڵێت؛ "لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023ەوە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕێگریان لە دەست ڕاگەیشتنی فەلەستینییەکان بە بڕی پێویست لە ئاو بۆ مانەوە لە کەرتی غەززە کردووە. 

لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە تەواوی ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردۆتەوە کە لەلایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە خرابوونە پاڵی،رایگەیاندووە،  کردەوەکانی لە غەززە "ئۆپەراسیۆنی سەربازی یاسایی" و نکۆڵی لە گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێک دەکات کە بە ئەنقەست دانیشتووان لەناو ببات، دەشڵیت ئیمە هیچ ڕێگریەک لەگەیاندنی هاوکاریەکان بۆ دانیشتوانی غەززە ناکەین و بەڵکو بۆ گەیاندنی یارمەتی ئاسانکاری دەکەین ". 

 وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل وەڵامی ڕاپۆرتەکەی هیومان ڕایتس ۆوچی دایەوە و ئەو تۆمەتانەی بە "بوختانکردن" ناوبردوە. 

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "جارێکی دیکە هیومان ڕایتس وۆچ  تومەتی هەڵبەستراو دژی وولاتەکەی بڵاو دەکاتەوە بۆ بەهێزکردنی پڕوپاگەندەی دژ بە ئیسرائیل.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە "ئەم ڕاپۆرتە پڕە لە درۆی سەرسوڕهێنەر تەنانەت ئەگەر بەراورد بکرێت بە پێوەرەکانی هیومان ڕایتس ۆوچ کە بەڕاستی نادروستن.
ڕاپۆرتی هیومان ڕایتس ۆوچ وردەکاری ئەوەی خستۆتەڕوو کە ڕێکخراوەکە بە "بێبەشکردنی بە ئەنقەست لە ئاوی خواردنەوە پێویست بۆ مانەوەی  کەمترین ژیانی مرۆڤ" وەسفی کردووە.

هەروەها ئیسرائیل هەناردەکردنی ئاوی بۆ غەززە ڕاگرتووە و زۆربەی ژێرخانی ئاوی پاکوخاوێنی غەززەی سنووردار کردووە، هاوکات دەستی کردوە بە بڕینی کارەبا و سنووردارکردنی سووتەمەنی،  و کەرەستەی چارەسەرکردنی ئاو کە زیانیان پێدەگەیەنێت و ڕێگە لە هاتنە ناوەوەی سەرچاوە سەرەتاییەکانی ئاو دەگرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل "بە ئەنقەست بارودۆخی ژیانیان بۆ تێکدانی تەندروستی بەسەر فەلەستینییەکانی غەززەدا بە تەواوی یان بەشێک دروست کردووە.

ڕاپۆرتەکە دەریخستووە کە ئەم کارانە تاوانی جەنگی "پاکتاوکاری" و "جینۆساید" پێکدەهێنن،  بەڵام هیومان ڕایتس ۆوچ بە تەواوی پشتڕاستی نەکردووەتەوە کە ئیسرائیل جینۆسایدی ئەنجامداوە. 
بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی، سەلماندنی جینۆساید پێویستی بە بەڵگەی پێویست و دیاریکراو هەیە بۆ سەلماندنی، شارەزایان دەڵێن سەلماندنی زەحمەتە. 
بەڵام ڕێکخراوی  مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە "مەبەستی جینۆساید لەم سیاسەتەدا هەیە، لەگەڵ ئەو لێدوانانەی کە ئاماژە بەوە دەکەن، هەندێک لە بەرپرسانی ئیسرائیل ویستوویانە فەلەستینییەکان لە غەززە لەناو ببەن، بۆیە ئەم سیاسەتە لەوانەیە ببێتە تاوانی جینۆساید. 

لاما فەقیە بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە میانەی لێدوانێکیدا دەڵێت ''لە نەبوونی بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا بۆ هەبوونی تاوانی جینۆساید، لەوانەیە دادگای دادی نێودەوڵەتی بۆی دەربکەوێت، بەڵگەکان سنووری توندیان هەیە،ئەو سنوردارکردنانەی بەسەر غەززەدا سەپێنراوە بە  مەبەستی جینۆساید کردن ئەنجام دەدرێت. 

لاما ئاماژەی بە لێدوانەکەی وەزیری بەرگری ئەوکاتی ئیسرائیل یوئاڤ گالانت کرد،  لە تشرینی یەکەمی 2023 کە "گەمارۆدانی تەواو" بۆ سەر غەززە ڕاگەیاند و گوتی: "نە کارەبا، نە خۆراک، نە ئاو، نە سووتەمەنی، هەموو شتێک داخراوە".

لە 5 ی کانوونی یەکەمدا،ڕێكخراوی '" لێبوردنی نێودەوڵەتی " ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی جینۆساید لە کەرتی غەززە تۆمەتبار کرد، ڕاپۆرتەکە توڕەیی ئیسرائیلی لێکەوتەوە. 
ڕاپۆرتەکە ڕێكخراوەکە  دەڵێت: "بەهۆی تێکچوونی سیستەمی تەندروستی، حاڵەتەکانی نەخۆشی و مردن، ئەگەری هەیە پەیوەندی بە نەخۆشییەکانی ئاو، وشکەساڵی و برسێتی هەبێت، بە شێوەیەکی سیستماتیک بەدواداچوونیان بۆ نەکراوە یان ڕاپۆرت نەکراون. 
سەدان هەزار فەلەستینی تووشی نەخۆشی و تێكچوونی تەندروستی بوون،  لەوانە سکچوون و هەوکردنی جگەر و نەخۆشییەکانی پێست و هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان ، کە نەبوونی ئاوی پێویست هۆکاری ئەم جۆرە نەخۆشیانەیە. 
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە  "بێبەشکردنی ئاو زیانبەخشە بەتایبەتی بۆ منداڵانی ساوا،ژنانی دووگیان و شیردەر و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دامەزراوە پزیشکییەکان لە کەرتی غەززە بە کەمترین پاکوخاوێنی پابەند بوون،  هیومان ڕایتس ۆوچ ، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردوە، هەموو هەنگاوێک بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە زیانی زیاترڕێکخراوەکە دەشڵێت ، پێویستە ئەو حکوومەتانەی ئیسرائیل پڕچەکدار دەکەن،  کۆتایی بە  بەشداریکردن لە تاوانە دڕندەکان بهێنن،  دەستبەجێ ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر لە غەززە و بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی بە قەدەغەکردنی چەک و سزادانی ئامانجدار و پشتیوانی لە دادپەروەری. 

پاش هێرش حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023دا شەڕ  لە کەرتی غەززە دەستی پێکرد، لە هێرشەکەدا 1208 کەس کوژراون کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بوون، لە کاتی هێرشەکەدا چەکدارەکان 251 کەسیان ڕفاند کە 97 کەسیان لە غەززە ماونەتەوە و 34 کەسیان بە گوتەی سوپای ئیسرائیل کوژراون.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە، ئیسرائیل بە تۆپباران و ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە کەرتی غەززە، 45 هەزار و 97 کەس کوژراون کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بوون. 

 




  • کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

  • یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

  • بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

  • له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

  • توركیا بۆ ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ئاگربه‌ستمان نه‌كردووه‌

  • هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

  • سوپاى ئیسرائیل ژێرخانی وزەی حوسییەكانى کردە ئامانج

  • ​ جۆلانی براكەی دەكات بە وەزیری تەندروستی

  • ڕوسیا دەستگیركردنی بكوژی جەنەڕاڵەكەی ڕادەگەیەنێت

سەرەکی