×

ڕزگاربووانی فرۆکەکە
15   کاتژمێر پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فرۆكەیەكیان؛ پوتین داوای لێبوردن لە سەرۆكی ئازەربایجان دەكات

ناوەندی هەواڵ

ڤلادمیر پوتین سەرۆكی روسیا داوای لێبوردن لە هاوتا ئازەربایجانیەكەی دەكات، سەبارەت بە ڕووداوی كەوتنەخوارەوەی فرۆكەیەكیان لە كازاخستان، كە گومان دەكرێت بەرگریی ئاسمانیی ڕوسیا تێكیشكاندبێت.
ڕۆژی چوارشەممە فرۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان لە ڕێگەیدا لە باكۆی پایتەختەوە بەرەو گرۆزنی لە چیچان، لە كازاخستان كەوتە خوارەوە و تێكشكا، بەهۆیەوە 38 كەس گیانیان لەدەستدا و 29 كەسیش بە زیندوویی ڕزگاركران.
بەوتەی كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا "كرملین" پوتین بە ئیلهام عەلییێڤی هاوتا ئازەربایجانیەكەی وتووە لەوكاتەدا بەرگریی ئاسمانی ڕوسیا چالاك بووە، كە فرۆكەكە ویستویەتی لە گرۆزنی  بنیشێتەوە.
پوتین لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەوكاتەدا هەریەك لە گرۆزنی شارۆچكەی مۆزدۆك و فلادیكافكاز روبەروی هێرشی درۆنی ئۆكرانیا بوونەتەوەو بەرگریی ئاسمانیی روسیا بەرەنگاری ئەو هێرشانە بووەتەوە".
بەڵام پوتین ڕونی نەكردووەتەوە كە ئایا بەرگریی ئاسمانی روسیا ئەو فرۆكە نەفەرهەڵگرەی ئازەربایجانی خستووەتەخوارەوە یاخودنا.
سەرۆكی ئازەربایجانیش باسی لەوەكردووە فرۆكەكە لەلایەن تەنێكی دەرەكی پێكراوە و لە ئاسمانی روسیا بەریكەوتووە، بەوەش كۆنترۆڵی لەدەستداوە.
رۆژی هەینی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئازەربایجان رایگەیاند، ئەنجامە سەرەتاییەكان دەریانخستووە كە فرۆكەكە لەلایەن تەنێكی دەرەكی ماددی و تەكنیكی كراوەتەئامانج.

 

  • زیاتر لە 112 هەزار هەزار كەس لە سوریا بێسەروشوێنن

  • لە توركیا هەزاران كەس بۆ مووچە دەستیان بە خۆپیشاندان كرد

  • زیاتر لە 108 هەزاریش بریندارن؛ ژمارەی كوژراوانی غەززە 45 هەزار كەسی تێپەڕاند

  • بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فرۆكەیەكیان؛ پوتین داوای لێبوردن لە سەرۆكی ئازەربایجان دەكات

  • هەسەدە کوژرانی 16 چەکدار و سەرکردەیەکى باڵاى سەربە گروپەچەکدارەکانى تورکیاى راگەیاند

  • تەندروستی جیهانی: چیتر لە‌غەززە چارەسەر بۆ هاوڵاتییان ناکرێت

  • نەتانیاهۆ: بەردەوام دەبین لەبەئامانگرتنی حوسیەکان تا دەستەكانی ئێران دەبڕین

  • دڕندەترین بەرپرسی زیندانی سیدنایا دەستگیرکرا

  • لە غەززە پێنج رۆژنامەنووس کوژران

سەرەکی