×

ڕزگاربووانی فرۆکەکە
2024-12-28 152 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فرۆكەیەكیان؛ پوتین داوای لێبوردن لە سەرۆكی ئازەربایجان دەكات

ناوەندی هەواڵ

ڤلادمیر پوتین سەرۆكی روسیا داوای لێبوردن لە هاوتا ئازەربایجانیەكەی دەكات، سەبارەت بە ڕووداوی كەوتنەخوارەوەی فرۆكەیەكیان لە كازاخستان، كە گومان دەكرێت بەرگریی ئاسمانیی ڕوسیا تێكیشكاندبێت.
ڕۆژی چوارشەممە فرۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان لە ڕێگەیدا لە باكۆی پایتەختەوە بەرەو گرۆزنی لە چیچان، لە كازاخستان كەوتە خوارەوە و تێكشكا، بەهۆیەوە 38 كەس گیانیان لەدەستدا و 29 كەسیش بە زیندوویی ڕزگاركران.
بەوتەی كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا "كرملین" پوتین بە ئیلهام عەلییێڤی هاوتا ئازەربایجانیەكەی وتووە لەوكاتەدا بەرگریی ئاسمانی ڕوسیا چالاك بووە، كە فرۆكەكە ویستویەتی لە گرۆزنی  بنیشێتەوە.
پوتین لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەوكاتەدا هەریەك لە گرۆزنی شارۆچكەی مۆزدۆك و فلادیكافكاز روبەروی هێرشی درۆنی ئۆكرانیا بوونەتەوەو بەرگریی ئاسمانیی روسیا بەرەنگاری ئەو هێرشانە بووەتەوە".
بەڵام پوتین ڕونی نەكردووەتەوە كە ئایا بەرگریی ئاسمانی روسیا ئەو فرۆكە نەفەرهەڵگرەی ئازەربایجانی خستووەتەخوارەوە یاخودنا.
سەرۆكی ئازەربایجانیش باسی لەوەكردووە فرۆكەكە لەلایەن تەنێكی دەرەكی پێكراوە و لە ئاسمانی روسیا بەریكەوتووە، بەوەش كۆنترۆڵی لەدەستداوە.
رۆژی هەینی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئازەربایجان رایگەیاند، ئەنجامە سەرەتاییەكان دەریانخستووە كە فرۆكەكە لەلایەن تەنێكی دەرەكی ماددی و تەكنیكی كراوەتەئامانج.

 

  • فرۆكەیەكی دیكە كەوتەخوارەوە

  • بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە نەشتەرگەری بۆ نەتەنیاهۆ دەکرێت

  • سەرۆکی ئازەربایجان داوای قەرەبوو لە ڕوسیا دەکات

  • ترەمپ مشتومڕ لەسەر خواستە فراوانخوازەکانی لە پاناما، گرینلاند و کەنەدا دروست دەکات

  • ئەحمەد شەرع: هێزە كوردییەكان بەشێك دەبن لە سوپای سوریا

  • دۆسیەی دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵیەكە لە ئێران ئاڵۆزتر بووە

  • بەڵگەنامەكان ئاشكرایان كردووە؛ خێزانی ئەسەد تەنانەت سیخوڕییان بەسەر یەكترەوە كردووە

  • یونسێف: ساڵی 2024 خراپترین ساڵ بووە بۆ منداڵان

  • بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەیەک 151 كەس گیانیان لەدەستدا

سەرەکی