×

2024-12-28 308 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە کوژرانی 16 چەکدار و سەرکردەیەکى باڵاى سەربە گروپەچەکدارەکانى تورکیاى راگەیاند

ناوەندی هەواڵ

هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، لە نزیک بەنداوی تشرین 17 چەکداری گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیایان کوشتووە و 40 چەکداری دیکەشیان بریندار کردووە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى سەربازیش تێکشکێندران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا دەرئەنجامی هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیای ئاشکراکرد کە هێزەکانی لە دەوروبەری بەنداوی تشرین ئەنجامیاندا و بە پێى راگەیندراوەکەش 17 چەکداری گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیایان کوشتووە و 40 چەکداری دیکەشیان بریندار کردووە و کە لەناویاندا بەرپرسێکى باڵاى تورکیاى تێدایە بەناوى ئەبو فایەز کە لیوای کۆماندۆی باکووربووە.

بە پێى زایارییەکانى راگەیەندراوەکە، هێزەکانى هەسەدە لە چەند بەرەیەک لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە تایبەت لە بەرەکانی بەنداوی تشرین، هێرشی گەورەیان کردە سەر هێزەکانی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانیان.

وەک هەسەدە ئاماژەى پێکردووە، بەرخۆدانی هەڤاڵان لە بەرامبەر هێرشی بەکرێگیراواندا بووە هۆی کوژرانی 17 بەکرێگیراو و برینداربوونی 40 کەسی دیکە کە سەرکردەکانیشیان تێدابوو.

 

  • فرۆكەیەكی دیكە كەوتەخوارەوە

  • بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە نەشتەرگەری بۆ نەتەنیاهۆ دەکرێت

  • سەرۆکی ئازەربایجان داوای قەرەبوو لە ڕوسیا دەکات

  • ترەمپ مشتومڕ لەسەر خواستە فراوانخوازەکانی لە پاناما، گرینلاند و کەنەدا دروست دەکات

  • ئەحمەد شەرع: هێزە كوردییەكان بەشێك دەبن لە سوپای سوریا

  • دۆسیەی دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵیەكە لە ئێران ئاڵۆزتر بووە

  • بەڵگەنامەكان ئاشكرایان كردووە؛ خێزانی ئەسەد تەنانەت سیخوڕییان بەسەر یەكترەوە كردووە

  • یونسێف: ساڵی 2024 خراپترین ساڵ بووە بۆ منداڵان

  • بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەیەک 151 كەس گیانیان لەدەستدا

سەرەکی