×

دیمەنی خۆپیشاندانەکە
2024-12-28 264 جار خوێنراوەتەوە

لە توركیا هەزاران كەس بۆ مووچە دەستیان بە خۆپیشاندان كرد

ناوەندی هەواڵ

هەزاران كەس لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا دەستیان بە خۆپیشاندان بۆ زیادكردنی مووچەی بنەڕەتی كاركردن لەو وڵاتە، دروشمی دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت و ناڕەزایەتیان بەرزكردووەتەوە.
هەفتەی ڕابردوو حكومەتی توركیا ڕایگەیاند، كەمترین مووچەی هەر كارمەندێكی حكومەت و كەرتی گشتیی لەو وڵاتە بۆ ساڵی 2025 ، 22104 لیرە دەبێت، كە نزیكەی 630 دۆلار دەكات، ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2024 لە 30% زیادیكردووە.
حكومەت وەك خۆی دەڵێت ئەو هەنگاوەی لەپیچناو زیاتر ڕێكخستنی دارایی و بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسانە.
كرێكاران و فەرمانبەرانی توركیا كە بەردەوام ڕووبەڕووی قەیرانی تێچووی ژیان دەبنەوە لەگەڵ هەڵاوسان بە ڕێژەی 45% دەیانەوێت كرێی بنەڕەتییان بۆ 70% بەرزبكرێتەوە.
پارتی گەلی كۆماری كە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە، پشتیوانی خۆپیشاندانەكان دەكات، پێی وایە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ئاگای لە واقیعی وڵاتەكە نەماوە.
لەوبارەیەوە، ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری لە ناو خۆپیشاندەرانەوە ڕایگەیاند:"دەڵێن ئەگەر زیاتر مووچەی بنەڕەتی زیاد بكەین هەڵاوسان زیاتر دەبێت، ئەمە درۆیەكی گەورەیە، بەدرێژایی ساڵ هیچ زیادبوونێك لە كرێی بنەڕەتی مووچەدا نەبووە و هەڵاوسانیش 50% یە".

 

  • فرۆكەیەكی دیكە كەوتەخوارەوە

  • بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە نەشتەرگەری بۆ نەتەنیاهۆ دەکرێت

  • سەرۆکی ئازەربایجان داوای قەرەبوو لە ڕوسیا دەکات

  • ترەمپ مشتومڕ لەسەر خواستە فراوانخوازەکانی لە پاناما، گرینلاند و کەنەدا دروست دەکات

  • ئەحمەد شەرع: هێزە كوردییەكان بەشێك دەبن لە سوپای سوریا

  • دۆسیەی دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵیەكە لە ئێران ئاڵۆزتر بووە

  • بەڵگەنامەكان ئاشكرایان كردووە؛ خێزانی ئەسەد تەنانەت سیخوڕییان بەسەر یەكترەوە كردووە

  • یونسێف: ساڵی 2024 خراپترین ساڵ بووە بۆ منداڵان

  • بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەیەک 151 كەس گیانیان لەدەستدا

سەرەکی