2025-01-11 206 جار خوێنراوەتەوە

شەوی ڕابردوو قورسترین هێرش كرایە سەر حوسییەکان

ناوەندی هەواڵ

ڕۆژنامەیەكی عەرەبی ئاشكرای كرد شەوی ڕابردوو قورسترین هێرشی ئیسرائیل و هاوپەیمانان بۆ سەر حوسییەکان ئەنجامدرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت، شەوی ڕابردوو حوسییەکانى یەمەن قورسترین هێرشی ئاسمانییان لەلایەن ئیسرائیل و هاوپەیمانان کراوەتە سەر.

ڕۆژنامەكە لەڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو هێرشانەدا وێستگەى کارەبا و چەند پێگەیەکى سەربازیی لە سەنعا و عیمران و دوو بەندەر لە حودەیدە و رەئس عیسایان کردووەتە ئامانج و بەگوێرەى دوایین ڕاپۆرتی حوسییەکان، کەسێک کوژراوە و نۆ کەسی دیکە برینداربوون.

ڕۆژنامەكە باسی لەوەشکردووە، ئەو هێرشە بۆ سەر حوسییەکان لە درەنگانى دوێنێ شەو، بە پێنجەم هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانى ڕۆژئاوا ئەژماردەکرێت، بەڵام بە قورسترین و چڕزپڕترین هێرش دادەنرێت.

  • ئایا جیهان سایکس پیکۆیەکی نوێ بە سەرکردایەتی ترەمپ قبوڵ دەکات؟

  • ئاگرەکەى لۆس ئەنجلس کۆنتڕۆڵکرا

  • حەماس سێ بارمتەکراوی ئیسرائیلی ئازاد کرد

  • ژمارەیەک بارمتەى دیکەى ئیسرائیلى ئازاد دەکرێن

  • فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و کۆپتەرێکى سەربازیی لە واشنتۆن پێکیاندادا و چەندین کەس بونە قوربانیی

  • پرسی سەرەکییان غەززە دەبێت، ترەمپ و ناتانیاهۆ کۆدەبنەوە

  • لە دوێنێوە 300 هەزار کەس لە باکووری غەززە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

  • بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت؛ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • لەڕێگەی میسر و ئوردنەوە؛ ترەمپ داوای پاكتاوكردنی غەززە دەكات

سەرەکی