نمایشێکی سوپای پاسداران
2025-01-12 248 جار خوێنراوەتەوە

سوپای پاسداران هەڕەشە دەكات؛ "خۆمان بۆ جەنگێكی گەورە ئامادەكردووە

ناوەندی هەواڵ

فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی چەندین ساڵە خۆی بۆ جەنگێكی گەورە ئامادەكردووە.
لەمیانی كردنەوەی شارێكی مووشەكیی سەر بە هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند:"لە ڕووی سەربازییەوە ئێران چەندین ساڵە ئامادەكاریی دەكات و لە نزیكەوە چاودێری جمووڵەكانی دوژمن دەكات".
وتیشی: "با دوژمن بزانێت لە ژێر چاودێریدایە و هیچ هەنگاوێكی هەڵە نەگرێتە بەر".
ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، چەندین ساڵە ئێران ئامادەكاری بۆ جەنگێكی گەورە و درێژخایەن بەرامبەر بە زلهێزەكان دەكات. بە تایبەت دوای ڕووداوەكانی سووریا دوژمن هەوڵی تێكدانی دۆخی ئێران دەدات.

 

  • ئایا جیهان سایکس پیکۆیەکی نوێ بە سەرکردایەتی ترەمپ قبوڵ دەکات؟

  • ئاگرەکەى لۆس ئەنجلس کۆنتڕۆڵکرا

  • حەماس سێ بارمتەکراوی ئیسرائیلی ئازاد کرد

  • ژمارەیەک بارمتەى دیکەى ئیسرائیلى ئازاد دەکرێن

  • فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و کۆپتەرێکى سەربازیی لە واشنتۆن پێکیاندادا و چەندین کەس بونە قوربانیی

  • پرسی سەرەکییان غەززە دەبێت، ترەمپ و ناتانیاهۆ کۆدەبنەوە

  • لە دوێنێوە 300 هەزار کەس لە باکووری غەززە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

  • بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت؛ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • لەڕێگەی میسر و ئوردنەوە؛ ترەمپ داوای پاكتاوكردنی غەززە دەكات

سەرەکی