چەند چەکدارێکی تاڵیبان
2025-01-12 165 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی: ئەمریكا تاڵیبان دژی ئێران و داعش بەكاردەهێنێت

ناوەندی هەواڵ

ڕۆژنامەی زە سپەكتەیتەری ئەمریكی، ڕێككەوتنی ژێربەژێری نێوان ئەمریكا و بزوتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان ئاشكرادەكات، دەڵێت ئەمریكا دەیەوێت شەڕی داعشی خۆراسان و ئێران بە تاڵیبان بكات و بزوتنەوەكەی ڕازی كردووە.
بەپێی ڕاپۆرتێكی زە سپەكتەیتەر، ئەمریكا بە "هەوڵی هەواڵگریی" تاڵیبانی قایل بە چوونەناو "ڕێككەوتنێكی ڕانەگەیەندراو" كردووە و دەیەوێت بە چەكدارانی تاڵیبان، بەر لە مەترسیی داعشی خۆراسان كە لەناو ئەفغانستاندا چالاكە بگرێت.
بەشێك لە بڕگەكانی ڕێككەوتنەكەی تاڵیبان و ئەمریكا، وەكو ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردووە بریتین لە "سنوورداركردنی هەژموونی ئێران لە ناوچەكەدا".
سنوورداركردنی هەژموونی ئێران، بەوە دەبێت كە ئەمریكا لە دانوستاندنی ئێستا بەدواوەی لەگەڵ ئێراندا، تاڵیبان وەكو كارتێكی فشار بەكاربهێنێت، بە تایبەت لە كاتێكدا بڕیارە دوای دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لە 20ـی ئەم مانگەدا لە كۆشكی سپی، ئیدارەكەی ترەمپ لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی و سزا ئابورییەكانی سەر ئێرانەوە، لەگەڵ كاربەدەستانی ئەو وڵاتەدا دانوستاندن بكات.
ڕێككەوتنی نهێنی و ژێربەژێری ئەمریكا لەگەڵ تاڵیباندا، سەرباری ئەوەیە كە بزوتنەوە ئەفغانییەكە لە لایەن ئەمریكاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە و بەوەش وتووێژ و دانوستاندن و ڕێككەوتنی واشنتن لەگەڵ ئەو بزوتنەوەیەدا ڕێگەپێدراو نییە.
بەڕای چاودێران پێویستیی ئەمریكا بە تاڵیبان، ناچاریكردووە لەگەڵیدا ڕێكبكەوێت، بەو پێیەی باڵەكانی ڕێكخراوی داعش لە عێراق و سوریا و ئەفریقا سەرگەرمی خۆڕێكخستنەوەن و لەوەش مەترسیدارتر بە لای ئەمریكا و وڵاتانی ڕۆژئاواوە ئەوەیە كە "باڵی خۆراسانی داعش پلان بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستیی لە ڕۆژئاوا دادەڕێژێت".

  • ئایا جیهان سایکس پیکۆیەکی نوێ بە سەرکردایەتی ترەمپ قبوڵ دەکات؟

  • ئاگرەکەى لۆس ئەنجلس کۆنتڕۆڵکرا

  • حەماس سێ بارمتەکراوی ئیسرائیلی ئازاد کرد

  • ژمارەیەک بارمتەى دیکەى ئیسرائیلى ئازاد دەکرێن

  • فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و کۆپتەرێکى سەربازیی لە واشنتۆن پێکیاندادا و چەندین کەس بونە قوربانیی

  • پرسی سەرەکییان غەززە دەبێت، ترەمپ و ناتانیاهۆ کۆدەبنەوە

  • لە دوێنێوە 300 هەزار کەس لە باکووری غەززە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

  • بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت؛ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • لەڕێگەی میسر و ئوردنەوە؛ ترەمپ داوای پاكتاوكردنی غەززە دەكات

سەرەکی