دیمەنێکی ئاگرەکە
2025-01-12 217 جار خوێنراوەتەوە

زیانەكانی ئاگرە شەش ڕۆژییەكەی ئەمریكا

ناوەندی هەواڵ

ئەو ئاگرەی ماوەی شەش رۆژە لە شاری لۆس ئەنجلسی ویلایەتی كالیفۆرنیای ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا كەوتووتەوە تائێستاش بەردەوامە، زیانێكی مێژوویی بەو وڵاتە گەیاندووە و بە نزیەكەی 150 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
هەرچەندە هێشتا زووە بۆ خەمڵاندنی بڕی زیانەكانی ئاگرەكەی كالیفۆرنیا، چونكە ئاگرەكە كۆنترۆڵ نەكراوە، بەڵام بەپێی خەمڵاندنی ئاكیووێزە (AccuWeather)، جگە لە گیانلەدەستدانی 16 كەس بەهۆی ئاگرەكەوە، زیانە ئابوورییەكانی ئاگرەكەی كالیفۆرنیا لەنێوان 135 بۆ 150 ملیار دۆلاردایە.
خەمڵاندنەكەی ئاكیووێزە پشتی بە چەندین فاكتەر خەمڵاندنێكی گشتییە بۆ هەموو ئەو كەرتانەی كە زیانیان پێگەیشتووە بە هۆی ئاگرەكەوە، وەك: خانوو، كارگە، ئۆتۆمبێل، هەروەها تێچووی چاودێری تەندروستی كورت مەودا و درێژ مەودا و چەندین زیانی دیكە.
بەپێی خەمڵاندێكی كۆمپانیای دڵنیایی (Aon PLC) لە كۆتاییدا ئاگرەكەی لۆس ئەنجلس دەبێتە گرانترین ئاگر لە مێژووی ئەمریكادا، چونكە ئاگرەكە ناوچە نیشتەجێبوونەكانی گرتووەتەوە. پێشتر لە 2018 هەر بەهۆی ئاگرەوە لە كالیفۆرنیا، ئاگر زیانی زیاتر لە 12 ملیار دۆلاری گەیاند بەو ناوچانە.
ئاژانسەكانی كەش و هەوا هۆكاری گەورەیی ئاگرەكە و كۆنترۆڵ نەكردنی دەگەڕێننەوە بۆ بەهێزی با لەو ناوچانە.
بەپێی ئاماری ئاگركوژێنەوەی كالیفۆرنیا، لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە تائێستا زیاتر لە 12 هەزار خانوو و باڵەخانە سوتاون و لەناوچوون، كە زۆرینەیان خانووی زۆر گرانبەهان.

 

  • ئایا جیهان سایکس پیکۆیەکی نوێ بە سەرکردایەتی ترەمپ قبوڵ دەکات؟

  • ئاگرەکەى لۆس ئەنجلس کۆنتڕۆڵکرا

  • حەماس سێ بارمتەکراوی ئیسرائیلی ئازاد کرد

  • ژمارەیەک بارمتەى دیکەى ئیسرائیلى ئازاد دەکرێن

  • فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و کۆپتەرێکى سەربازیی لە واشنتۆن پێکیاندادا و چەندین کەس بونە قوربانیی

  • پرسی سەرەکییان غەززە دەبێت، ترەمپ و ناتانیاهۆ کۆدەبنەوە

  • لە دوێنێوە 300 هەزار کەس لە باکووری غەززە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

  • بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت؛ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • لەڕێگەی میسر و ئوردنەوە؛ ترەمپ داوای پاكتاوكردنی غەززە دەكات

سەرەکی