دیمەنێکی ئاگرەکە
2025-01-12 142 جار خوێنراوەتەوە

بلومبێرگ: ڕه‌نگه‌ ئاگره‌كه‌ى كالیفۆرنیا به‌هۆى كێبڵى كاره‌باییه‌وه‌ دروست بووبێت

ناوەندی هەواڵ

ئاژانسى بلومبێرگ له‌ زارى كۆمپانیاى "ئه‌دیسۆن ئینته‌رناشناڵ" پێشبینى ده‌كات ئاگره‌كه‌ى دارستانى ویلایه‌تى كالیفۆرنیا به‌هۆى كێبڵى كاره‌باییه‌وه‌ بووبێت.
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه‌ ئاماژه‌ى پێكردووه‌، پاشماوه‌ى كێبڵێكى كاره‌بایی دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ 220 كیلۆفۆڵت كاره‌با ده‌گوازرێته‌وه‌.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌ى ئه‌و كۆمپانیایه‌ى قسه‌ى بۆ بلومبێرگ كردووه‌، دڵنیا نه‌بووه‌ كه‌ ئه‌و كێبڵه‌ پێش ئاگره‌كه‌ سوتاوه‌ یاخود دواى ئاگره‌كه‌.
ئاگره‌كه‌ى ویلایه‌تى كالیفۆرنیا كه‌ زۆربه‌ى شارى لۆس ئانجڵسى گرتووه‌ته‌وه‌، سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو ده‌ستیپێكرد، كاتێك بایه‌كى به‌هێز له‌ ناوچه‌ى باسیفیك بالیسادیس ده‌ستیپێكرد و دانیشتوانه‌كه‌ى ناچاركرد به‌خێرایى هه‌ڵبێن، تائێستا به‌پێى گرته‌ى مانگى ده‌ستكرد زیاتر له‌ 15 هه‌زار هێكتار زه‌وى سوتاوه‌ و كه‌نارى مالیبۆى به‌ناوبانگ گۆڕدراوه‌ بۆ ڕه‌نگى ڕه‌ش.
تائێستا به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه‌ 16 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 12 هه‌زار خانوو و باڵه‌خانه‌ سوتاون، زیانه‌كانى ئاگره‌كه‌ش به‌ 150 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.

 

  • ئایا جیهان سایکس پیکۆیەکی نوێ بە سەرکردایەتی ترەمپ قبوڵ دەکات؟

  • ئاگرەکەى لۆس ئەنجلس کۆنتڕۆڵکرا

  • حەماس سێ بارمتەکراوی ئیسرائیلی ئازاد کرد

  • ژمارەیەک بارمتەى دیکەى ئیسرائیلى ئازاد دەکرێن

  • فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و کۆپتەرێکى سەربازیی لە واشنتۆن پێکیاندادا و چەندین کەس بونە قوربانیی

  • پرسی سەرەکییان غەززە دەبێت، ترەمپ و ناتانیاهۆ کۆدەبنەوە

  • لە دوێنێوە 300 هەزار کەس لە باکووری غەززە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

  • بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت؛ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • لەڕێگەی میسر و ئوردنەوە؛ ترەمپ داوای پاكتاوكردنی غەززە دەكات

سەرەکی