2025-01-12 176 جار خوێنراوەتەوە

بەهێزترین سوپاکانی جیهان و وڵاتانی عەرەبی بۆ ساڵی 2025

ناوەندی هەواڵ

ماڵپەڕی Global Firepower بەهێزترین سوپاکانی بۆ ساڵی 2025 لە لیستێکدا دیاریکردووە، کە سوپاکان لەسەر ئاستی جیهان و وڵاتانی عەرەبیشدا پۆلێن کراون.

بەپێی بڵاوکراوەی ماڵپەڕەکە، لە بەهێزترین سوپاکانی جیهاندا ویلایەتە یەکگرتووەکان پلەی یەکەمی گرتووە، بەدوای ئەویشدا هەریەک لە سوپای روسیا، چین، هیندستان و کۆریای باشوور دێن.

هەرچەندە ڕیزبەندی وڵاتە عەرەبییەکان لە پلەی 145ی لیستە جیهانییەکەوە دەستپێدەکات، بەڵام ئەگەر بە جیا دابنرێن میسر لە پلەی یەکەمدا دێت و سعودیەش لە پلەی دووەمدایە، بەدوای ئەوانیشدا سوپای جەزائیر و سوپای عێراق و ئیمارات دیاری کراون.

بەپێی پۆلێنی ماڵپەڕەکە،  کۆسۆڤۆ، سۆماڵ، ئەفریقای ناوەڕاست و بنین و بۆتان لەکۆتایی ڕیزبەندییەکەدان.

ماڵپەڕی Global Firepower ساڵانە لیستی ەهێزترین سوپاکان بڵاودەکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پشت بە ٥٠ پێوەر دەبەستێت، کە لە ژمارە و جۆراوجۆری چەکەکانی سوپاوە دەستپێدەکات، تاوەکو سەرجەم پێداویستییەکانی دیکەی وەک ژمارەی سەرباز، توانای بەرهەمهێنانی سوپا و هێزی لۆجستی، جوگرافیا، توانا و هێزی تەکنەلۆجی سوپا، توانای شەڕکردن و راهێنانە جیاوازەکان.

  • ئایا جیهان سایکس پیکۆیەکی نوێ بە سەرکردایەتی ترەمپ قبوڵ دەکات؟

  • ئاگرەکەى لۆس ئەنجلس کۆنتڕۆڵکرا

  • حەماس سێ بارمتەکراوی ئیسرائیلی ئازاد کرد

  • ژمارەیەک بارمتەى دیکەى ئیسرائیلى ئازاد دەکرێن

  • فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و کۆپتەرێکى سەربازیی لە واشنتۆن پێکیاندادا و چەندین کەس بونە قوربانیی

  • پرسی سەرەکییان غەززە دەبێت، ترەمپ و ناتانیاهۆ کۆدەبنەوە

  • لە دوێنێوە 300 هەزار کەس لە باکووری غەززە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

  • بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت؛ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • لەڕێگەی میسر و ئوردنەوە؛ ترەمپ داوای پاكتاوكردنی غەززە دەكات

سەرەکی