2025-01-16 246 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل حەماس بە پاشگەزبوونەوە لە ئاگربەستى غەززە تۆمەتبار دەکات

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل حەماس بە پاشگەزبوونەوە لە ئاگربەستى نوێى غەززە تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، حەماس لە بەشێک لە رێککەوتنەکە پەشیمانە و گومانى هەیە.

ڕۆژی 15-1-2025، دوای 15 مانگ شەڕ  لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ئاگربەست لە غەززە بە نێوەندگیری میسر و قەتەڕ و ئەمریکا ڕاگەیێنرا، بەڵام تا ئێستا رێککەوتنەکە نەچووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و دواى ئاگربەستەکەش ئیسرائیل حەماسى بە پاشگەزبوونەوە لە رێککەوتنەکە تۆمەتبار کردووە.

نوسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل ڕایگەیاند، حەماس لە هەندێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتننامەکە پاشگەز بووەتەوە ئێمەش بریارى کۆتایى لەبارەى رێککەوتنەکە نادەین، تا حەماس ئەو کێشانەی کە لە ئاگربەستەکە دروستیکردوون چارەسەر نەکات چونکە لە شێوازی ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان نیگەرانین.

لە راگەیەندراوەکەى ناتانیاهۆدا هاتووە، کار بۆ چارەسەرکردنی "دواین وردەکارییەکان"ی ئەو ڕێککەوتنە دەکرێت کە بۆ ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی ئەو بارمتانەی لە کەرتی غەززە دەستبەسەرکراون کراوە، تا کێشەکان چارەسەر نەکرێن بڕیارى کۆتاى لەسەر نادەن.


 

 

  • ئایا جیهان سایکس پیکۆیەکی نوێ بە سەرکردایەتی ترەمپ قبوڵ دەکات؟

  • ئاگرەکەى لۆس ئەنجلس کۆنتڕۆڵکرا

  • حەماس سێ بارمتەکراوی ئیسرائیلی ئازاد کرد

  • ژمارەیەک بارمتەى دیکەى ئیسرائیلى ئازاد دەکرێن

  • فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و کۆپتەرێکى سەربازیی لە واشنتۆن پێکیاندادا و چەندین کەس بونە قوربانیی

  • پرسی سەرەکییان غەززە دەبێت، ترەمپ و ناتانیاهۆ کۆدەبنەوە

  • لە دوێنێوە 300 هەزار کەس لە باکووری غەززە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

  • بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت؛ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • لەڕێگەی میسر و ئوردنەوە؛ ترەمپ داوای پاكتاوكردنی غەززە دەكات

سەرەکی