ئازادکردنی ژمارەیەک فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە- وێنەکە ئەرشیفە
2025-01-18 270 جار خوێنراوەتەوە

لە قۆناغی یەكەمی ئاگربەستدا؛ ئیسرائیل 737 فەڵەستینی ئازاد دەكات

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دادی ئیسرائیل ناوی 735 زیندانیی فەڵەستینی بڵاوكردەوە كە بڕیارە لە قۆناغی یەكەمی ئاگربەستدا ئازاد بكرێن، ئەویش لەبەرامبەر ئازادكردنی ژمارەیەك بارمتەی ئیسرائیل كە لەلای حەماسن.

بەوتەی وەزارەتی دادی ئیسرائیل، ئەو فەڵەستینیانە بڕیارە لە كاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆی یەكشەممە ئازاد بكرێن، هەمان ئەو ڕۆژەی ئاگربەست دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لیستەكە ژمارەیەك لە ئەندامانی هەردوو بزووتنەوەی حەماس و جیهاد و فەتح لەخۆدەگرێت، بەشێكیان سزای زیندانیی هەتاهەتایی دراون و تۆمەتی كوشتنیان دراوەتەپاڵ.

یەكێك لەوانە زەكەریا زوبێدییە كە فەرماندەیەكی پێشووی كەتیبەی ئەقسایە، كە باڵی سەربازی بزوتنەوەی فەتحە، ئەو سەركردەیەی فەتح لەگەڵ چەند زیندانییەكی دیكە لە ساڵی 2021 لە زیندانێكی باكوری ئیسرائیل كە زۆر بە توندی پاسەوانی دەكرێت هەڵاتن، بەڵام دواتر دەستگیركراون.

تا ئێستا حەماس ئامادەیی دەربڕیوە 33 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بکات و ڕادەستی خاچی سوری نێودەوڵەتییان دەکات.


  • ئایا جیهان سایکس پیکۆیەکی نوێ بە سەرکردایەتی ترەمپ قبوڵ دەکات؟

  • ئاگرەکەى لۆس ئەنجلس کۆنتڕۆڵکرا

  • حەماس سێ بارمتەکراوی ئیسرائیلی ئازاد کرد

  • ژمارەیەک بارمتەى دیکەى ئیسرائیلى ئازاد دەکرێن

  • فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و کۆپتەرێکى سەربازیی لە واشنتۆن پێکیاندادا و چەندین کەس بونە قوربانیی

  • پرسی سەرەکییان غەززە دەبێت، ترەمپ و ناتانیاهۆ کۆدەبنەوە

  • لە دوێنێوە 300 هەزار کەس لە باکووری غەززە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

  • بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت؛ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • لەڕێگەی میسر و ئوردنەوە؛ ترەمپ داوای پاكتاوكردنی غەززە دەكات

سەرەکی