2025-05-06 131 جار خوێنراوەتەوە

سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

سبەی چوارشەممە وابڕیارە ئەحمەد شەرع سەرۆکی ڕاگوزەری سوریا بگاتە فەرەنسا و لە کۆشکی ئیلیزێ "ئیمانوێل ماکرۆنی" سەرۆکی ئەو وڵاتە پێشوازی لێبکات .

کۆشکی ئیلیزێ لەم بارەیەوە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، کۆبوونەوە و پێشوازی ماکرۆن لە ئەحمەد شەرع بەشێکە لە پابەندییە مێژووییەکانی فەرەنسا بۆ گەلی سوریا و هەوڵ و پابەندی هاتنەدی سوریایەکی سەقامگیر و ئازادە کە مافی هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی تێدا پارێزراو بێت .

بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی فەرەنسا "ماکرۆن" مەبەستیەتی سوریا و سەرکردایەتیەکەی پابەند بکات بە سەقامگیری ناوچەیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر .  
سەردانەکەی ئەحمەد شەرع بۆ فەرەنسا بەیەکەم وێستگەی سەردانی سەرۆکی ڕاگوزەری سوریا دێت بۆ وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەت دوای ئەوەی لە پێشوتردا هەوڵێکی دیکە هەبوو بۆ سەردانی سەرۆکی ڕاگوزەری سوریا بۆ وڵاتانی ئەوروپا و بە دیاریکراوی فەرەنسا، بەڵام هێرشی هێزە چەکدارەکانی شەرع بۆ سەر عەلەویەکان و کوشتنی زیاتر لە هەزار و 700 کەس لە نێویاندا ژن و منداڵ و پیر و پەککەوتە، هەوڵەکەی دواخست و بانگهێشتەکەی سەرۆکی فەرەنسای بۆ ئەحمەد شەرع و سەردانی کردنی فەرەنسا و وڵاتانی ئەوروپا هەڵوەشاندەوە  .

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

  • پەرلەمانتارێكی ئێران: ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەكەی بەندەر عەباسەوەیە

سەرەکی