2025-05-07 160 جار خوێنراوەتەوە

پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

بڕیارە ئەمڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پاپایەكی نوێ لە ڤاتیكان بەڕێوەبچێت، كە پێنج كاردیناڵ كاندیدن بۆ ئەو پۆستە،  بەڕێوەچونى ئەو پرۆسەیەش دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە گیانلەدەستدانی پاپا فرانسیس دێت.

لە 21ى مانگى رابردوو پاپا فرانسیسی ڤاتیكان لە تەمەنی 88 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

بەپێى زانیارى میدیا جیهانیەکان، ئەمڕۆ ڤاتیكان پاپایەكی نوێ هەڵدەبژێرێت، لە پرۆسەكەدا 135 كاردیناڵ دەنگ دەدەن بۆ هەڵبژاردنی پاپا، بەپێی یاساكانی ڤاتیكان، ئەو كاردیناڵانەی لە ڕۆژی دەنگداندا ئامادە دەبن، لە كڵێسای سیستین دەبن و ناتوانن دەستیان بە مۆبایل و جیهانی دەرەوە بگات.

لە زانیارییەکاندا هاتووە، كێبڕكێكەش لە نێوان پێنج كاردیناڵدایە، كە ڕكابەری دەكەن بۆ شوێنگرتنەوەی پاپا فرانسیس و بوون بە پاپای ڤاتیكان، هەروەها كاردیناڵێكی عێراقیش خۆی كاندیدكردووە بۆ ئەوەی ببێت بە پاپای ڤاتیكان

لەو كاتەدا كاردیناڵەكان چەندین كۆبوونەوە دەكەن و لە بەیانیدا دوو جار دەنگ دەدەن و دوای نیوەڕۆش دوو جاری دیكە دەنگ دەدەن، هەر كاتێكیش پاپای نوێ هەڵبژێردرا، بە دووكەڵێكی سپی، كە لە دووكەڵكێشی كڵێسای سیستینەوە دێتە دەرەوە، جیهان لە هەڵبژاردنی پاپای نوێ ئاگادار دەكرێتەوە.

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

  • پەرلەمانتارێكی ئێران: ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەكەی بەندەر عەباسەوەیە

سەرەکی