2025-06-02 204 جار خوێنراوەتەوە

ئیرادە هۆكارى راگرتنى یەكجارەكى كەناڵى ئەلحوڕە ئاشكرا دەكات

 

كەناڵى "ئەلحوڕە"ى ئەمریكى كە لەلایەن حكومەتى ئەو وڵاتەوە پشتگیریى دارایى دەكرا و بە زمانى عەرەبى بەرنامەكانى بۆ دانیشتوانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باكورى ئەفریقا پەخش دەكرد، بە یەكجاریى راگیرا.

 

كەناڵەكە لە دوای داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە دامەزرا، و لە بەیاننامەیەکدا بە فەرمى راگرتنی چالاکییەکانی راگەیاند.

 

تۆڕى "ئەلحوڕە" كە سەر بە چالاكییەكانى تۆڕى پەخشى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە، دامەزراوەیەكى قازانج نەویستە و لەلایەن كۆنگرێسى ئەمریكاوە پشتیوانى دارایى دەكرا، ئەویش لەڕێى ئاژانسى ئەمریكى بۆ میدیاى نێودەوڵەتى كە ئاژانسێكى حكومى سەربەخۆ بو.

 

لە بەیاننامە فەرمییەكەى كەناڵەكەدا هاتوە؛ لە 14ی ئاداردا کۆنگرێسی ئەمەریکا رەزامەندیی لەسەر دابینکردنی بودجە بۆ ئەلحوڕە تا کۆتایی ساڵی دارایی 2025 دەربڕی، بەڵام دوای رۆژێك ئاژانسى ئەمریكى بۆ میدیاى نێودەوڵەتى؛ بڕیاری خۆی بۆ راگرتنی پارەی ئەو تۆڕە و دامەزراوە میدیاییەکانی دیکە کە پارەیان لە حکومەتی ئەمریکا وەرگرتوە راگەیاند.

 

ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەماوەكانى پێشودا ئەوەیان خستبوەڕو كە هەر جۆرە پارەداركردنێك بۆ میدیا پاڵپشتیكراوەكانى حکومەتی ئەمریکا رادەگرن.

 

جێفری گیدمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕەکانی پەخشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MBN) کە تۆڕى "ئەلحوڕە" لقێکی ئەو کۆمپانیایە، ئاماژەى بەوەداوە كە هەوڵدەدەن بە كەمكردنەوەى ستافەكەیان چالاكییەكانى كەناڵەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دا بەردەوام بێت.

  • ئیسرائیل زیاتر له‌ 20 پێگه‌ی سه‌ربازی سوریای كرده‌ ئامانج

  • یسرائیل كاتس: شەرع بەرپرسی ڕاسته‌وخۆیه‌ لە ھەر ھێرشێک بکرێتە سەرمان

  • دەوڵەت باخچەلی: جەژنی راستەقینە لە تورکیا سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتییە

  • لەماوەی جەنگدا روسیا 19%ی خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە

  • پنتاگۆن 500 سەرباز لە سووریا دەکشێنێتەوە و دوو بنکەى سەربازیش دادەخات

  • پرسى كۆچبەران حكومەتى هۆڵەندا هەڵدەوەشێنێتەوە

  • لە بومەلەرزەكەى توركیادا منداڵێك گیانى لەدەستدا

  • بەهۆى لایەنگیریى بۆ ئیسرائیل ترەمپ سێ بەرپرسى لەكارلابرد

  • رۆیتەرز.. ئەمریكا گڵۆپى سەوزى بۆ سوریا هەڵكرد

سەرەکی