2025-06-03 83 جار خوێنراوەتەوە

پنتاگۆن 500 سەرباز لە سووریا دەکشێنێتەوە و دوو بنکەى سەربازیش دادەخات

کەناڵی فۆکس نیووزی ئەمریکی لە زارى سەرچاوەیەک رایگەیاند، ئەمریکا 500 سەربازی لە سووریا کشاندووەتەوە، لە دێرەزووری رۆژهەڵاتی سووریاش دوو بنکەی سەربازی داخستووە و یەکێکی رادەستی هەسەدە کردووە.

پەیامنێری کەناڵی فۆکس نیووزی ئەمریکی لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکسدا بە پشت بەستن بە دوو سەرچاوەى ئەمریکى بۆ کەنتڵەکە  بڵاویکردۆتەوە، ئەم چەند هەفتەیەی دوایی، ئەمریکا 500 سەربازی لە سووریا کشاندووەتەوە، دوو بنکەی سەربازی داخستووە و یەکێکی رادەستی هەسەدە کردووە.

 بە وتەى ئەو سەرچاوانە،  سێ بنکەى هێزەکانى ئەمریکا لە دێرە زوورى رۆژهەڵاتى سوریا رادەستى هەسەدە کراون.

لاى خۆشیەوە توماس باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا لە چاوپێکەوتنێکى بۆ میدیاکانى تورکیا ئاماژەى بەوە داوە، ژمارەی سەربازانی وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان کەمدەکرێنەوە و لە کۆى هەشت بنکەى سەربازیش تەنها یەک بنکە دەهێڵنەوە.

وتیشى، بەردەوامبوونی پشتگیریی واشنتن بۆ هەسەدە، بۆ کۆنگرێس گرنگە و هەسەدە هاوپەیمانی ئێمەیە و  ئەو پشتیوانییەی لە هەسەدە دەکرێت، پێشتیوانییەکە کە لە هاوپەیمانێک دەکرێت.

پێشتریش روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئەمریکا لە 18ی ئایارەوە دەستی بە کشانەوەی قۆناخ بە قۆناخی هێزەکانی کردبوو و لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە، کشانەوەکەی خێراتر کردووە و لە کێڵگەی نەوتی عومەر و کێڵگەی گازی کۆنیکۆ کاروانی چونەدەرەوەى تانک، زرێپۆش و بارهەڵگری ئەمریکی بینراون.

  • حاجییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ كۆكردنه‌وه‌ی به‌رد، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی ڕه‌جم بكه‌ن

  • ترمپ گەشتکردن بۆ ئەمریکا لە ھاوڵاتیانی چەند وڵاتێک قەدەغە دەکات

  • ئیسرائیل زیاتر له‌ 20 پێگه‌ی سه‌ربازی سوریای كرده‌ ئامانج

  • یسرائیل كاتس: شەرع بەرپرسی ڕاسته‌وخۆیه‌ لە ھەر ھێرشێک بکرێتە سەرمان

  • دەوڵەت باخچەلی: جەژنی راستەقینە لە تورکیا سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتییە

  • لەماوەی جەنگدا روسیا 19%ی خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە

  • پنتاگۆن 500 سەرباز لە سووریا دەکشێنێتەوە و دوو بنکەى سەربازیش دادەخات

  • پرسى كۆچبەران حكومەتى هۆڵەندا هەڵدەوەشێنێتەوە

  • لە بومەلەرزەكەى توركیادا منداڵێك گیانى لەدەستدا

سەرەکی