2025-06-03 150 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆى لایەنگیریى بۆ ئیسرائیل ترەمپ سێ بەرپرسى لەكارلابرد

 

 ئیدارەى دۆناڵد ترەمپ سەرۆكى ئەمریكا بەشێوەیەكى كتوپڕ سێ بەرپرسى باڵاى وڵاتەكەى لە كۆشكى سپى و ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوەیى لە كارەكانیان دوردەخاتەوەو هۆكارەكەشى دەخاتەڕو.

كۆشكى سپى لە رونكردنەوەیەك دا سەبارەت بەو پێشهاتە ئاشكرایكرد، هۆكارى دورخستنەوەى ئەو بەرپرسانە ئەوەبوە لە رادەبەدەر لایەنگیرییان بۆ ئیسرائیل دەربڕیوەو فشاریان لەسەر سەرۆك ترەمپ دروستكردبو.

هاوكات، رۆژنامەى "یەدیعۆت ئەحرنۆت" ى ئیسرائیلى لە هەواڵێكیدا ئاماژەى بەوەداوە كە هۆكارى دورخستنەوەى ئەو بەرپرسانە بەهۆى ناكۆكییەكانى نێوان ترەمپ و بنیامین نەتانیاهۆى سەرۆكوەزیرانى ئیسرائیلەوە بوە.

رۆژنامەكە نوسیویەتى، كرۆكى ناكۆكییەكانى نێوانیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئیسرائیل دەیەوێت هێرشێكى تاك لایەنانە بكاتە سەر ئێران تەنانەت ئەگەر بەبێ رەزامەندیى ئەمریكاش بێت، و دواجار هەوڵى بەردەوامیدان بە جەنگى غەززە بدات.

رۆژنامەكە پێشبینى ئەوەشى كردوە كە ژمارەیەك بەرپرسى ترى لایەنگيرى ئیسرائیل لە ئیدارەكەى ترەمپ؛ لەكارەكانیان دوربخرێنەوە.

  • حاجییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ كۆكردنه‌وه‌ی به‌رد، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی ڕه‌جم بكه‌ن

  • ترمپ گەشتکردن بۆ ئەمریکا لە ھاوڵاتیانی چەند وڵاتێک قەدەغە دەکات

  • ئیسرائیل زیاتر له‌ 20 پێگه‌ی سه‌ربازی سوریای كرده‌ ئامانج

  • یسرائیل كاتس: شەرع بەرپرسی ڕاسته‌وخۆیه‌ لە ھەر ھێرشێک بکرێتە سەرمان

  • دەوڵەت باخچەلی: جەژنی راستەقینە لە تورکیا سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتییە

  • لەماوەی جەنگدا روسیا 19%ی خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە

  • پنتاگۆن 500 سەرباز لە سووریا دەکشێنێتەوە و دوو بنکەى سەربازیش دادەخات

  • پرسى كۆچبەران حكومەتى هۆڵەندا هەڵدەوەشێنێتەوە

  • لە بومەلەرزەكەى توركیادا منداڵێك گیانى لەدەستدا

سەرەکی