2025-06-03 149 جار خوێنراوەتەوە

لەماوەی جەنگدا روسیا 19%ی خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە

ناوەندی هەواڵ

پەیمانگایەكی ئەمریکی بۆ لێکۆڵینەوە لە جەنگ،بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لەنێوان ڕوسیا وئۆکرانیا لە شوباتی 2022 تا کۆتایی مانگی ئایار، روسیا نزیکەی 19%ی خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە.

پەیمانگەی ئەمریکی بۆ لێکۆڵینەوە لە جەنگ داتاكانی بڵاوكردۆتەوەو رایگەیاندووە، سوپای روسیا لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا 240 کیلۆمەتر چوارگۆشەی کۆنترۆڵکردووە، لە مانگی نیسانیشدا 379 کیلۆمەتر چوارگۆشە و لە مانگی ئایاریشدا 507 کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە خاکی ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردووە.

مۆسکۆ لە بەهاری ساڵی 2024دا و لە مانگی ئازاردا 50 کیلۆمەتر چوارگۆشە، لە مانگی نیساندا 111 کیلۆمەتر چوارگۆشە و لە مانگی ئایاریشدا 449 کیلۆمەتر چوارگۆشەی کۆنترۆڵکردووە.

هاوكات لە مانگی ئایاری 2025دا لە هەرێمی دۆنێتسک کە ناوچەیەکی سنورییە و هێرشەکانی تیادا چڕبوونەتەوە، مۆسکۆ نزیکەی 400 کیلۆمەتر چوارگۆشەی کۆنترۆڵکردبوو، لەکاتێکدا ئۆکرانییەکان لەو مانگەدا هیچ خاکێکیان کۆنترۆڵنەکردووە.

لە 12 مانگی رابردوودا، لە مانگی حوزەیرانی 2024ەوە تا ئایاری 2025 روسیا بەگشتی پێنج هەزار و 107 کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە خاکی ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردووە، لەکاتێکدا ئۆکرانییەکان تەنیا 85 کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لەخاکی روسیا کۆنترۆڵکردووە،لەسەر بنەمای داتاکانی پەیمانگەی ئەمریکی بۆ لێکۆڵینەوە لە جەنگ.

  • حاجییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ كۆكردنه‌وه‌ی به‌رد، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی ڕه‌جم بكه‌ن

  • ترمپ گەشتکردن بۆ ئەمریکا لە ھاوڵاتیانی چەند وڵاتێک قەدەغە دەکات

  • ئیسرائیل زیاتر له‌ 20 پێگه‌ی سه‌ربازی سوریای كرده‌ ئامانج

  • یسرائیل كاتس: شەرع بەرپرسی ڕاسته‌وخۆیه‌ لە ھەر ھێرشێک بکرێتە سەرمان

  • دەوڵەت باخچەلی: جەژنی راستەقینە لە تورکیا سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتییە

  • لەماوەی جەنگدا روسیا 19%ی خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە

  • پنتاگۆن 500 سەرباز لە سووریا دەکشێنێتەوە و دوو بنکەى سەربازیش دادەخات

  • پرسى كۆچبەران حكومەتى هۆڵەندا هەڵدەوەشێنێتەوە

  • لە بومەلەرزەكەى توركیادا منداڵێك گیانى لەدەستدا

سەرەکی