2025-06-03 172 جار خوێنراوەتەوە

رۆیتەرز.. ئەمریكا گڵۆپى سەوزى بۆ سوریا هەڵكرد

 

نێردەى دۆناڵد ترەمپ سەرۆكى ئەمریكا بۆ سوریا رایگەیاند؛ وڵاتەكەى رەزامەندى دەربڕیوە سەبارەت بە داواكاريى سوریا بۆ تۆماركردنى ناوى ئەو چەكدارە بیانییانەى دێنە نێو ریزى سوپاى سوریاوە بەو مەرجەى پرۆسەكە بەشێوەیەكى رون و ئاشكرا و بێ پێچ و پەنا بەڕێوەببرێت.

 تۆماس باراك نێردەى سەرۆكى ئەمریكا؛ كە لە هەمان كاتدا پۆستى باڵیۆزى ئەمریكاى لە توركیا وەرگرتوە، سەبارەت بەو پرسە ئاماژەى بەوەشداوە كە لێكتێگەیشتن و شەفافیەت هەیە و حكومەتى وڵاتەكەى گڵۆپى سەوزى بۆ سوریا هەڵكردوە.

 هاوكات، رونیشكردەوە، باشتروایە ئەو چەكدارانە پەیوەندى بەسوپاوە بكەن؛ وەك لەوەى دەربكرێن، چونكە زۆرینەیان دڵسۆزیى خۆیان بۆ ئیدارەى نوێى سوریا دەربڕیوە.

 جێى ئاماژەیە، چارەنوسى ئەو چەكدارە بیانییانەى لە ماوەى جەنگى 13 ساڵەى نێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێمى بەشار ئەسەد-دا لەنێو ریزەكانى "دەستەى تەحریرى شام" دا بون، یەكێكە لەو دۆسیە هەڵواسراوانەى تا ئێستا لەنێوان وڵاتانى رۆژئاوا و ئیدارەى نوێى سوریادا یەكلانەكراوەتەوە.

  • حاجییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ كۆكردنه‌وه‌ی به‌رد، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی ڕه‌جم بكه‌ن

  • ترمپ گەشتکردن بۆ ئەمریکا لە ھاوڵاتیانی چەند وڵاتێک قەدەغە دەکات

  • ئیسرائیل زیاتر له‌ 20 پێگه‌ی سه‌ربازی سوریای كرده‌ ئامانج

  • یسرائیل كاتس: شەرع بەرپرسی ڕاسته‌وخۆیه‌ لە ھەر ھێرشێک بکرێتە سەرمان

  • دەوڵەت باخچەلی: جەژنی راستەقینە لە تورکیا سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتییە

  • لەماوەی جەنگدا روسیا 19%ی خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە

  • پنتاگۆن 500 سەرباز لە سووریا دەکشێنێتەوە و دوو بنکەى سەربازیش دادەخات

  • پرسى كۆچبەران حكومەتى هۆڵەندا هەڵدەوەشێنێتەوە

  • لە بومەلەرزەكەى توركیادا منداڵێك گیانى لەدەستدا

سەرەکی