2025-06-03 84 جار خوێنراوەتەوە

پرسى كۆچبەران حكومەتى هۆڵەندا هەڵدەوەشێنێتەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە، خێرت ڤیڵدەرز، سەرۆکی پارتی راستڕەوی توندڕەوی پارتی بۆ ئازادی، لە ئەكاونتى تایبەتى خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس  لە نوسینێك دا ئاماژەى بەوەداوە كە پارتەکەی لە هاوپەیمانیی حکومەتی هۆڵەندا دەکشێتەوە.

پارتەكەى ڤیڵدەرز شانبەشانى سێ پارتی دیکەی راستڕەو لە حكومەتدا؛ هاوپەیمانێتییەكیان پێکهێنابو.

هەر لەو نوسینەى ناوبراودا هاتوە، هاوپەیمانێتییەكە ئامادە نەبوە پشتگیریی بیرۆکەکانم بۆ چارەسەرکردنی پرسی پەنابەران بکات.

سەرۆکی پارتی راستڕەوی توندڕەوی پارتی بۆ ئازادی؛ ئەوەشى خستۆتەڕو كە پلانەكانیان سەبارەت بە پەنابەران ئیمزا نەكراوە.

ڤیڵدەرز؛ رونیشیكردۆتەوە سەرۆكوەزیرانى هۆڵەنداى ئاگاداركردۆتەوە لەوەى سەرجەم وەزیرەكانى پارتەكەى لە حكومەت دەكشێنەوە.

هاوكات، بە گوێرەى زانیارییەكان؛ حکومەتی هۆڵەندا دەبێت لە چەند مانگی داهاتودا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات.

  • حاجییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ كۆكردنه‌وه‌ی به‌رد، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی ڕه‌جم بكه‌ن

  • ترمپ گەشتکردن بۆ ئەمریکا لە ھاوڵاتیانی چەند وڵاتێک قەدەغە دەکات

  • ئیسرائیل زیاتر له‌ 20 پێگه‌ی سه‌ربازی سوریای كرده‌ ئامانج

  • یسرائیل كاتس: شەرع بەرپرسی ڕاسته‌وخۆیه‌ لە ھەر ھێرشێک بکرێتە سەرمان

  • دەوڵەت باخچەلی: جەژنی راستەقینە لە تورکیا سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتییە

  • لەماوەی جەنگدا روسیا 19%ی خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە

  • پنتاگۆن 500 سەرباز لە سووریا دەکشێنێتەوە و دوو بنکەى سەربازیش دادەخات

  • پرسى كۆچبەران حكومەتى هۆڵەندا هەڵدەوەشێنێتەوە

  • لە بومەلەرزەكەى توركیادا منداڵێك گیانى لەدەستدا

سەرەکی