2025-06-05
181 جار خوێنراوەتەوە
ترمپ گەشتکردن بۆ ئەمریکا لە ھاوڵاتیانی چەند وڵاتێک قەدەغە دەکات
ناوهندی ههواڵ
دوو سەرچاوەی ئاگادار، بە سی ئێن ئێنی ئەمریکییان ڕاگەیاندووە، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوێنێ چوارشەممە (4ی حوزەیرانی 2025) بڕیارێکی واژۆکردووە، کە گەشتکردنی ھاوڵاتیانی چەند وڵاتێکی عەرەبی و ئەفریقی و ئاسیایی بۆ ئەمریکا قەدەغە دەکات.
بە پێی ئەو بڕیارە واژۆکراوە، ھاوڵاتیانی 12 وڵات بە تەواوەتی قەدەغە دەکرێن لە ھاتنە ناوەوەی ئەمریکا، ئەو وڵاتانەش: ئەفغانستان، بۆرما، چاد، کۆنگۆ، غینیای ئیستوائی، ئەریتیریا، ھایتی، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سودان و یەمەن.
ھەروەک بەپێی بڕیارەکە بەشێوەیەکی "بەشەکی" قەدەغە خراوەتە سەر گەشتکردنی ھاوڵاتیانی 7 وڵات بۆ ئەمریکا، ئەوانیش: بۆرۆندی، کوبا، لاوس، سیرالیۆن، تۆغۆ، تورکمانستان و فەنزیۆلا.
ئەم بڕیارە ئەو ھاوڵاتیانە ناگرێتەوە کە بەشێوەیەکی یاسایی مافی مانەوەیان پێدراوە، یاخود ھەڵگری ڤیزەن لە ئێستادا، ھەروەک ھەندێکی دیکەش ناگرێتەوە کە ھاتنیان بۆ ئەمریکا خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکا دەکات.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ترەمپ، دوای ھێرشەکەی بۆلدەر، لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ، بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەم قەدەغانەوە داوە.
لە ھێرشەکەی ویلایەتی کۆلۆرادۆ، ھاوڵاتییەکی میسری، بەناوی "محەمەد سەبری سلێمان"، بۆمبێکی مۆڵۆتۆفی گرتە ڕێپێوانێکی پشتگیریکردن لە ڕفێنراوانی غەززە.
ترەمپ ئەمە یەکەم جاری نییە بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتنە ناوەوەی ئەمریکا بسەپێنێت بەسەر ھاوڵاتیانی دەوڵەتانی دیکەی جیھاندا، ئەو لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتێکەیدا، (2017-2021)، قەدەغەی تەواوەتی و بەشەکی بەسەر چەندین وڵاتدا سەپاندبوو.
لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا، ترەمپ قەدەغەی گەشتکردن بۆ ئەمریکای سەپاند بەسەر ھەریەکە لە وڵاتانی: عێراق (دواتر لابرا)، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سودان (دواتر لابرا)، سوریا و یەمەن.
ئەو بڕیارەی ترەمپ لهساڵی 2017دا، ناڕەزایەتییەکی زۆری نێوخۆیی لە ئەمریکا لێکەوتەوە، لەوانە ھەندێک لە دادگاکانی ھەرێمە جیاوازەکانی ئەمریکا بهرپهرچیان دایهوه، ئەمەش کۆشکی سپی ناچارکرد نەرمی زیاتر بنوێنێت و بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە، سەرەڕای ئەوەی ھەندێک وڵات بە تەواوەتی لە قەدەغەکردنەکە لابران، ھەندێک وڵاتی دیکەی بۆ زیاد کرا. چاوهڕوان دهكرێت ئهمجارهش، ئهم قهدهغهكردنانهی ڕووبهڕووی ناڕهزایهتی هاوڵاتیان و كۆمپانیا و زانكۆ و دادگاكانی ئهمریكا ببێتهوه.
بیانووی سەرەکی دۆناڵد ترەمپ، بۆ واژۆکردنی ئەو بڕیارانە، پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکایە.
-
حاجییهكان بهردهوامن له كۆكردنهوهی بهرد، بۆ ئهوهی سبهی ڕهجم بكهن
|
-
ترمپ گەشتکردن بۆ ئەمریکا لە ھاوڵاتیانی چەند وڵاتێک قەدەغە دەکات
|
-
ئیسرائیل زیاتر له 20 پێگهی سهربازی سوریای كرده ئامانج
|
-
یسرائیل كاتس: شەرع بەرپرسی ڕاستهوخۆیه لە ھەر ھێرشێک بکرێتە سەرمان
|
-
دەوڵەت باخچەلی: جەژنی راستەقینە لە تورکیا سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتییە
|
-
لەماوەی جەنگدا روسیا 19%ی خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە
|
-
پنتاگۆن 500 سەرباز لە سووریا دەکشێنێتەوە و دوو بنکەى سەربازیش دادەخات
|
-
پرسى كۆچبەران حكومەتى هۆڵەندا هەڵدەوەشێنێتەوە
|
-
لە بومەلەرزەكەى توركیادا منداڵێك گیانى لەدەستدا
|
|
|