2025-06-03 140 جار خوێنراوەتەوە

دەوڵەت باخچەلی: جەژنی راستەقینە لە تورکیا سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتییە

ناوەندی هەواڵ

 سەرۆکی گشتی حیزبی مەهەپە، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا باسی قۆناغە نوێیەکانی چارەسەرکردنی پرسی کوردی بە رێگا چارەی ئاشتییانە کردووەو دەڵێت، نابێت ئەو دەرفەتە زێڕینە لەدەست بدەین، تەنیا لە رێگای ئەمەوە لە تورکیا بە تەواوی دەبێت بە جەژن و سیاسەتی دیموکراتی و مەدەنی بە شێوەیەکی بەرفراوان و قوڵ سەرکەوتن بە دەست دەهێنێت.

دەوڵەت باخچەلی باسی لەوەشکردووە، تورکیای "بێ تیرۆر" دەبێتە دەستکەوتی مێژوویی بۆ تورکیا و دەڵێت: "تورکیای بێ تیرۆر دەبێتە جەژنی هەمیشەیی گەلی تورک. لە سەدەی نوێی تورکیادا جێی داردەستەکانی ئیمپرالیزم و تێکدەران و ناپاکان نابێتەوە و تورکیا لە تەنگوچەڵەمەکان رزگاری دەبێت".

سەرۆکی مەهەپە سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی کە لەم قۆناغە نوێیەدا پێویستە هەموو لایەک بە ئەرکی سەرشانی خۆی هەڵبستێت و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەم دەرفەتە زێڕینە نابێت لەدەست بچێت.

تەنیا لە ڕێگای ئەمەوە لە تورکیا بە تەواوی دەبێت بە جەژن و سیاسەتی دیموکراتی و مەدەنی بە شێوەیەکی بەرفراوان و قوڵ سەرکەوتن بە دەست دەهێنێت.

قۆناغی نوێی پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا بە دەستپێشخەری سەرۆکی مەهەپە دەستیپێکردووە و هەوڵێکە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا بە شێوەیەکی ئاشتییانە و بێ گەڕانەوە بۆ چەک.

پەکەکە  وەک وەڵامێک بۆ بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان کە لە 27ی شوباتی ئەمساڵ بڵاویکردەوە و داوای چەکدادان و هەڵوەشانەوەی پەکەکەی کرد  لە  رۆژی دووشەممە 12ی ئایاری 2025، دیوانی سەرۆکایەتیی 12ەمین کۆنگرەی پەکەکە کە لە 5-7ی ئایار بەڕێوەچوو، خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی راگەیاند.
 
پارتی کرێکارانی کوردستان ساڵی 1978 لە باکووری کوردستان دامەزرا، ساڵی 1982 لە کۆنگرەی دووەم دا بڕیاری چەکهەڵگرتنی دژی دەوڵەتی تورکیا پەسندکرد، لە 18ـی ئابی 1984 یەکەم رووبەڕووبوونەوەی چەکداری بەرامبەر سوپای تورکیا ئەنجامدا.

  • حاجییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ كۆكردنه‌وه‌ی به‌رد، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی ڕه‌جم بكه‌ن

  • ترمپ گەشتکردن بۆ ئەمریکا لە ھاوڵاتیانی چەند وڵاتێک قەدەغە دەکات

  • ئیسرائیل زیاتر له‌ 20 پێگه‌ی سه‌ربازی سوریای كرده‌ ئامانج

  • یسرائیل كاتس: شەرع بەرپرسی ڕاسته‌وخۆیه‌ لە ھەر ھێرشێک بکرێتە سەرمان

  • دەوڵەت باخچەلی: جەژنی راستەقینە لە تورکیا سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتییە

  • لەماوەی جەنگدا روسیا 19%ی خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە

  • پنتاگۆن 500 سەرباز لە سووریا دەکشێنێتەوە و دوو بنکەى سەربازیش دادەخات

  • پرسى كۆچبەران حكومەتى هۆڵەندا هەڵدەوەشێنێتەوە

  • لە بومەلەرزەكەى توركیادا منداڵێك گیانى لەدەستدا

سەرەکی