×

7   کاتژمێر پێش ئێستا 41 جار خوێنراوەتەوە

دادگای کەرخ بڕیارێكی خۆی تایبەت بە نەوتی هەرێم هەڵوەشاندەوە

ناوەندی هەواڵ

دادگای كەرخ بڕیارێكی پێشووی سەبارەت بە گرێبەستیە نەوتیەكانی هەرێم هەڵوەشاندەوە، بەوەش گرێبەستەكانی نۆ كۆمپانیا لەگەڵ هەرێم بە یاسایی دادەنرێن.

پێگەی "عیراق ئۆیڵ ریپۆرت" بڵاویكردەوە، دادگای تێهەڵچوونەوەی كەرخ 18ی ئەم مانگە بڕیارێكی پێشووی خۆی هەڵوەشاندەوە كە پێشتر لەسەر بنەمای سكاڵای وەزارەتی نەوت دەریكردبوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكانی نۆ كۆمپانیای نەوتی لەهەرێمی كوردستان.

گرێبەستی ئەو كۆمپانیایانەی كە بڕیارەكە دەیانگرێتەوە و بەپێی دوایین بڕیاری دادگا یاسایین بریتین لە كۆمپانیای ئەداكس، داناغاز، دی ئێن ئۆ، گازپرۆم، جێنێل ئینێرجی، گالف كیستۆن، ئێچ كەی ئێن ئینێرجی، شاماران،  وێسترن زاگرۆس.

بڕیارەكەی پێشووی دادگای کەرخ لە ساڵی 2022 دەرچووە ئەویش لەسەر بنەمای سكاڵایەکی وەزارەتی نەوتی عیراق کە گرێبەستە نەوتییەكانی ئەو كۆمپانیایانەی لە هەرێم بە پوچەڵ داناوە، دواتریش وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی تانەی لە بڕیارەكەی دادگای كەرخداوە.

  • دادگای کەرخ بڕیارێكی خۆی تایبەت بە نەوتی هەرێم هەڵوەشاندەوە

  • په‌سه‌ندكردنى هەمواری بودجه‌ى 2025 به‌هۆى ناكۆكى سیاسییه‌وه‌ دواده‌كه‌وێت

  • عێراق لەبارەى مووچەى مانگەکانى 10 و 11ى فەرمانبەرانى هەرێم راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • نرخى نەوت دابەزینی تۆمار کرد

  • وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 12 دەكرێت

  • وەزارەتی دارایی: 631 ملیار دیناری مووچەی مانگی 11 خرایە سەر هەژماری وەزارەتمان

  • بەغداد پارەى بۆ مووچەى مانگى 11ى فەرمانبەرانى هەرێم نارد

  • كارەكانی هەژماری من بە سستی بەڕێوەدەچێت

  • ئەمڕۆ لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت

سەرەکی