×

2024-12-17 65 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی: 631 ملیار دیناری مووچەی مانگی 11 خرایە سەر هەژماری وەزارەتمان

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، بەغداد بڕی 631 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 11 خستووەتە سەر هەژماریی بانکییان.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ 631 ملیار و 335 ملیۆن دیناری لە کۆی تەمویلی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکییان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوبڕە پارەیەی لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوەی لەسەر دراوە، هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتیان.

بۆ مووچەی مانگی 11، بەغداد 759 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات.

  • په‌سه‌ندكردنى هەمواری بودجه‌ى 2025 به‌هۆى ناكۆكى سیاسییه‌وه‌ دواده‌كه‌وێت

  • عێراق لەبارەى مووچەى مانگەکانى 10 و 11ى فەرمانبەرانى هەرێم راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • نرخى نەوت دابەزینی تۆمار کرد

  • وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 12 دەكرێت

  • وەزارەتی دارایی: 631 ملیار دیناری مووچەی مانگی 11 خرایە سەر هەژماری وەزارەتمان

  • بەغداد پارەى بۆ مووچەى مانگى 11ى فەرمانبەرانى هەرێم نارد

  • كارەكانی هەژماری من بە سستی بەڕێوەدەچێت

  • ئەمڕۆ لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت

  • دوای دوو مانگ حكومەتی كار بەڕێكەر وادەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

سەرەکی