×

2024-12-17 67 جار خوێنراوەتەوە

بەغداد پارەى بۆ مووچەى مانگى 11ى فەرمانبەرانى هەرێم نارد

ناوەندی هەواڵ

عێراق بە دوو گوژمە 630 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 11ـى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان نارد.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد، بەغدا بە دوو گوژمە 630 ملیار دینارى بۆ مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناردووە.

سەرچاوەکە راشیگەیاند، بڕێکی دیکە پارە بۆ تەواوکاریی مووچەی مانگی 11 دەنێرین
ئەمە لەکاتێکدایە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا شاندى هەرێمى کوردستان و عێراق کۆبوونەوە، لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى دارایی عێراق ڕایگەیاند، کە پارەى پێویست بۆ مووچەى سێ مانگى کۆتایی هەرێم دەنێرن و کورتهێنانەکانیش پڕدەکەنەوە.

لە دواى کۆبوونەوەکەش وەزارەتى دارایی هەرێم ڕایگەیاند، کە دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى 10 دەکەن و لە ئەمڕۆشەوە دەست بە دابەشکردنەکە کراوە.

  • په‌سه‌ندكردنى هەمواری بودجه‌ى 2025 به‌هۆى ناكۆكى سیاسییه‌وه‌ دواده‌كه‌وێت

  • عێراق لەبارەى مووچەى مانگەکانى 10 و 11ى فەرمانبەرانى هەرێم راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • نرخى نەوت دابەزینی تۆمار کرد

  • وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 12 دەكرێت

  • وەزارەتی دارایی: 631 ملیار دیناری مووچەی مانگی 11 خرایە سەر هەژماری وەزارەتمان

  • بەغداد پارەى بۆ مووچەى مانگى 11ى فەرمانبەرانى هەرێم نارد

  • كارەكانی هەژماری من بە سستی بەڕێوەدەچێت

  • ئەمڕۆ لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت

  • دوای دوو مانگ حكومەتی كار بەڕێكەر وادەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

سەرەکی