×

دیناری عێراقی
2024-12-16 130 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت

ناوەندی هەواڵ

لە كۆتاییدا و بەدیاریكراوی دوای 60 ڕۆژ لە پێدانی مووچەی مانگی نۆ حكومەتی هەرێم سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەكات.

دوێنێ شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كرد و لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەوە، دواتر وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان ڕێككەوتوون، لیژنەیەكیش بۆ ئەو تێبینیانە دەنێرێت كە تا ئێستا لەسەر لیستی هەرێم پەیوەست بە خەرجی مووچە هەیەتی.

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: ڕۆژی یەكشەممە 15 ی كانونی یەكەمی 2024 تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق پێشوازی لە وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و فارس عیسا نوێنەری هەرێم لە بەغداد و عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دارایی هەرێم كردووە، گفتوگۆیان لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان كردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر ئەم پێنج خاڵە ڕێككەوتوون
یەكەم/ لیژنەیەكی هونەری لە فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەكات بە ئامانجی هەمواركردنەوەی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی پەیوەست بە خەرجی مووچە و خانەنشینان بەپێی گشتاندنی فەرمانگەی ژمێریاری عێراق ژمارە (2421) لە 30/1/2024.

دووەم:  بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە ئەمڕۆوە دەست بە رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی 11ـی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و پاشماوەی تێبینی و ئەو كێشانەی پێویستە چارەسەر بكرێن بە هەماهەنگی تیمی وەزاری هەردوولا دەبێت.
سێیەم: لەسەر راسپاردەی سوودانی 430 ملیار دینار وەكو تەواوكاریی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان دەگوازرێتەوە كە لە پشكی خانەنشینانە.

چوارەم: ئەو تێبینییانەی ماون لە لایەن لیژنەكانی هەردوو وەزارەتەوە لە ماوەی 10 رۆژدا چارەسەر دەكرێن.

پێنجەم: هەرێمی كوردستان پابەند دەبێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران و هەروەها گفتوگۆكان و كاركردن بەردەوام دەبێت تا خانەنشینانی هەرێم یاسای خانەنشین كردنی فەرمانبەری دەوڵەت كە ساڵی 2019 دەرچووە لە عێراق بیانگرێتەوە.

شاندی هەرێمی كوردستان دوای سەردانی ڕۆژی ڕابردوویان بۆ بەغدا گەڕانەوە كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 10 ڕابگەیەنێت و لەماوەی چەند ڕۆژێكدا مووچەی ئەو مانگە دابەش دەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە نۆ ڕۆژ ماوە بۆ داخستنی هەژماری دارایی ساڵ لە عێراق دەبێت پێش ئەو وادەیە بەغداد مووچەی مانگی 12 ش بنێرێت ئەگەرنا دەكەوێتە ساڵی داهاتوو، بەپێی زانیارییەكانی ئیرادە میدیا ئەمڕۆ دووشەممە لیستی مووچەی مانگی 10 بڵاودەكرێتەوە و سبەی سێشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
 

 

  • په‌سه‌ندكردنى هەمواری بودجه‌ى 2025 به‌هۆى ناكۆكى سیاسییه‌وه‌ دواده‌كه‌وێت

  • عێراق لەبارەى مووچەى مانگەکانى 10 و 11ى فەرمانبەرانى هەرێم راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • نرخى نەوت دابەزینی تۆمار کرد

  • وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 12 دەكرێت

  • وەزارەتی دارایی: 631 ملیار دیناری مووچەی مانگی 11 خرایە سەر هەژماری وەزارەتمان

  • بەغداد پارەى بۆ مووچەى مانگى 11ى فەرمانبەرانى هەرێم نارد

  • كارەكانی هەژماری من بە سستی بەڕێوەدەچێت

  • ئەمڕۆ لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت

  • دوای دوو مانگ حكومەتی كار بەڕێكەر وادەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

سەرەکی