×

2024-12-17 121 جار خوێنراوەتەوە

وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 12 دەكرێت

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هەوڵدەدرێت كورتهێنانی مووچەی مانگی 11 پڕبكرێتەوە و هەوڵدەدەین ئەمساڵ كێشەكان چارەسەربكرێن و وربینیش لە لیستی مووچەی مانگی 12 دەكرێت.

ئه‌مڕۆ سێشەممە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵییەوە بڕی 631 ملیار و 335 ملیۆن دینار لە کۆی تەمویلی موچەی مانگی (تشرینی دوەم/11)ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لەلقی هەولێری بانکی ناوەنی عێراق.

رێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەو پارەیەی بۆ مووچەی مانگی 11 نێردراوە كورتهێنانی هەیە و هەوڵدەدرێت گواستنەوە "مناقلە"بكرێت و كێشەی كورتهێنانەكە چارەسەربكرێت بەو پێیەی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە پێویستی بە 996 ملیار دینار هەیە.

وتیشی،  لە ئێستادا وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 12 دەكرێت و لە عێراقیش مووچەی مانگی 12 خەرجنەكراوە و هەماهەنگی باش لە نێوان هەردوولا هەیە و هەوڵدەدەین ئەمساڵ كێشەكان چارەسەربكرێن".

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم دوای 60 رۆژ ده‌ستیكرد به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2024. 

 

  • په‌سه‌ندكردنى هەمواری بودجه‌ى 2025 به‌هۆى ناكۆكى سیاسییه‌وه‌ دواده‌كه‌وێت

  • عێراق لەبارەى مووچەى مانگەکانى 10 و 11ى فەرمانبەرانى هەرێم راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • نرخى نەوت دابەزینی تۆمار کرد

  • وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 12 دەكرێت

  • وەزارەتی دارایی: 631 ملیار دیناری مووچەی مانگی 11 خرایە سەر هەژماری وەزارەتمان

  • بەغداد پارەى بۆ مووچەى مانگى 11ى فەرمانبەرانى هەرێم نارد

  • كارەكانی هەژماری من بە سستی بەڕێوەدەچێت

  • ئەمڕۆ لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت

  • دوای دوو مانگ حكومەتی كار بەڕێكەر وادەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

سەرەکی