دۆلار و دینار
2025-01-20 321 جار خوێنراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌ به‌ تاڵانبراوه‌كانى پشتیوانى عێراق ده‌كه‌ین

هاوکاری هەوڵەکانی عێراق دەبین بۆ بونیادنانی وڵاتێکی دوور لە گەندەڵیی

ناوەندی هەواڵ


بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاشكرایكرد بۆ گەڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، پشتیوانی لە عێراق دەکەن.

 بەوتەی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق،  لەدوای ساڵی 2003ەوە عێراق ملیاران دۆلاری لە داهاتی نەوت دەستکەووتوە، لەو بڕەش نزیکەی 150 ملیار دۆلار بەگەندەڵی براوەتە دەرەوەی عێراق.

ئاوکی لوتسما، نوێنەری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی ڕاگەیاندووە: پشتیووانی لێکۆڵینەوەی بنکۆڵکاری تایبەت بە دزینی پارەی عێراق و بردنی بۆ دەرەوە دەکەین، بە ئامانجی ئەوەی حکومەتیش بەدواداچوونی بۆ بکات و بۆ وڵات بگەڕێنرێتەوە.
وتیشى: چاودێری هەوڵەکانی تایبەت بە گەڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکانی عێراق لەڕێگای دادگای مەدەنیی و بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی دۆسییەکانی گەندەڵی دەکەین، سەرکەوتنی ئەم هەوڵەش پێویستی بە هەماهەنگی نێودەوڵەتیی هەیە.

"هاوکاری حکومەتی عێراق دەکەین تا بتوانێت ئەو پارانە بگەڕێنێتەوە کە لە وڵاتانی دیکە سڕکراون و بڕیاری دادگا لەبارەیانەوە پلەی کۆتاییان وەرگرتووە، هاوکات لەبوارەکانی ئاڵوگۆڕی زانیاری لەسەر مامەڵەی گوماناوی بانکی و سڕکردنی ئەو پارانەی گومانیان لەسەرە پشتیوانی بەغدا دەبین". ئاوكى لوتسما وا ده‌ڵێت.
 
ده‌شڵێت:"هاوکاری هەوڵەکانی عێراق دەبین بۆ بونیادنانی وڵاتێکی دوور لە گەندەڵیی، تا بەهۆیەوە هەموو هاووڵاتیان بتوانن بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە بە مافەکانیان بگەن".

 

  • سوپرایزێکی تری بەغداد لە ڕێگەدایە؛ مەترسیی گۆڕینی دراو و لابردنی سفرەکان لە چەند مانگی داهاتوودا

  • كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ بودجه‌ی 2027؛ له‌ نه‌وت و داهاتی گومرگییه‌وه‌ تا ڕێژه‌ی پشكه‌كان

  • بەهای دۆلار وەکخۆی نامێنێتەوە؛ ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسەندکرد

  • فەرمانبەری گرێبەست و کرێکاری رۆژانە لە بودجە جێگیرکران

  • کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟

  • ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟

  • عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل

  • بانكه‌ بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌

  • عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت

سەرەکی