3 کاتژمێر پێش ئێستا
48 جار خوێنراوەتەوە
نەوتی هەرێم دوای 21 ساڵ
سەرەراى ئەنجامدانى سەدان رێککەوتن و گرێبەىست لە ماوەی 20ساڵی ڕابردوو تا ئێستا لەلایەن هەرێمەوە تا ئێستا چارەنوسى نەوت بە نادیارى ماوەتەوە، تا دێت کێشەکانیش قوڵتر دەبنەوە، نوێترین گرێبەستیش کە حکومەتى هەرێم ئەنجامى داوە گرێبەستى دوو کۆمپانیای ئەمریکی و کەنەدی بۆ وەبەرهێنانی کێڵگەی "میران" و کێڵگەی "تۆپخانە-کوردمیر"،کە کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە، لەبەر ئەوەی دوای ڕاگەیاندنی ئابوری سەربەخۆ بەدەوام کێشەو قەیرانە داراییەکان قوڵتبونەتەوە.
گرێبەستەنەوتیەکانى هەرێم لە 2004ەوە بۆ 2025 حکومەتى هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992 یەکەم گرێبەستى نەوتى لە بواری نەوت واژۆ کرد و لە کێڵگەى نەوتى شیواشۆک لە کۆیە دەستی بە وەبەرهێنان کرد تا ئێستا بەردەوامە.
دووەم گرێبەستى نەوتى هەریم دواى یەکگرتنەوەى هەردوو حکومەتى هەولێر و سلێمانی لە سالى 2004 دێت، دواتر گفتوگۆی لەگەڵ کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی دەستپێکرد و بەفەرمى ساڵی 2006 هەرێم گرێبەستەکەى لەگەڵواژۆ کرد و دەستی بە وەبەرهێنانی نەوت کرد.
لە ساڵى 2008 و 2009 حکومەتى هەرێم زیاتر لە 410 گرێبەستى نەوتی لەگەڵ کۆمپانیا بەناوبانگەکانى جیهان وەک "ئیکسۆن مۆبێل، شیفرۆن، رۆسنەفتى رووسی، دی ئێن ئۆی نەرویجی، گەنێڵ ئەنێرجیتورکی"ژمارەیەک کۆمپانیای تر واژۆ کرد، بەڵام لە ساڵى 2023 بەهۆی خراپی پەیوەندییەکانىهەرێم و بەغداد بەشێک لە کۆمپانیاکان کشانەوە،ئەوەى کەماوەتەوە "ئەپیکۆر، دی ئێن ئۆینەرویجی، گەنێڵ ئەنێرجی تورکی، ئێچ کەی ئێن، شامار"ن.
حکومەتى هەرێم لەساڵی 2013وە پڕۆژەی ئابووری سەربەخۆی بەرپا کرد و ڕێککەوتنێکی 50 ساڵی لەگەڵ دەوڵەتى تورکیا واژۆ کرد کە چەندین گرێبەستى لەخۆی گرتووە، بەپێی گرێبەستەکان هەرێم خۆی نەوتەکەی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە هەناردە دەکرد و دەیفرۆشت، بەڵام تا ئەم ساتەش هیچ کەس ئاگاداری ئەو گرێبەستانە نییە.
دواجار لە دادگای پاریس لە 25ی ئاداری ساڵی 2023 هەناردەکردنى نەوتى هەرێمی لە خاکی تورکیاوە بۆ بازاڕەکانى جیهان ڕاگرت کە تا ئێستاش هەناردەکردنى نەوت دەستی پێنەکردووەتەوەو هەریەکە لە حکومەتى عێراق و حکومەتى هەرێم و دەوڵەتى تورکیا و کۆمپانیاکانى نەوتیەکتر تۆمەتبار دەکەن بەوەى کە ڕێگری لە هەناردەکردنەوەى نەوت تۆمار دەکەن.
دواین گرێبەستیش کە حکومەتى هەرێم لە بوارى نەوت ئەنجامیداوە شەوی 19ی ئەم مانگە وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانى هەرێم لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا دوو ڕێککەوتننامەی لەبواری وزە لە نێوان هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی "ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی و گرووپی ئۆنێکس" واژۆ کرد، کە هەردوو کێڵگەکە لە سنوری پارێزگای سلێمانییە و دەکەوێتە گەرمیانو بازیانەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم ئەو گرێبەستەى لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی و کەنەدی بۆ وەبەرهێنانی کێڵگەی "میران"و کێڵگەی "تۆپخانە-کوردمیر" لە پارێزگای سلێمانی کردوویەتى پێشێلکردنی ئەو بڕیارانەیە کە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵییەوە دەرچوون، کە ئاماژەی بە نایاساییبوونی ئەو گرێبەستانە کردووە.
-
|
-
هەرێم بەشێک لە داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا دەكات
|
-
وەزارەتی دارایی عێراق تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران یەكلادەكاتەوە
|
-
وەزارەتى نەوتى عێراق گرێبەستەكانی مەسرور بارزانی رەتکردەوە
|
-
پەرلەمانتارێک زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج پێش جەژن ئاشکرا دەکات
|
-
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت
|
-
بە بڕی 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا دەکرێت
|
-
كۆبوونەوەكەی سودانی كۆتایی هات و بڕیاری ناردنی مووچە نەدرا
|
-
هۆیهكانی دابهزینی بههای دۆلار له عێراق
|
|
|