2025-06-02 386 جار خوێنراوەتەوە

دواى شەش مانگ لە داخستنى؛ بۆرسەى دیمەشق كرایەوە

محەمەد یوسر بەرنیە؛ وەزیرى دارایى سوریا لە میانەى ئاهەنگێكى فەرمى شایستەدا رایگەیاند: دواى شەش مانگ لە داخستن؛ سەرلەنوێ بازاڕى دراوە كاغەزییەكانى دیمەشق، بە بەشدارییەكى بەرفراوانى كەسایەتییە ئابورییەكانى وڵات و وەبەرهێنەران و بازرگانان كرایەوە.

بەرنیە؛ لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاى فەرمى وڵاتەكەى ئاشكرایكرد، كردنەوەى ئەو بازاڕە دەیسەلمێنێت ئابورى سوریا لە گەشەپێدان و بوژاندنەوەدایە و هەنگاوى باش چۆتەپێش.

وەزیرى دارایى سوریا وتيشى: بازاڕى دراوە كاغەزییەكانیش كۆمپانیایەكى تایبەتە و سەنتەرێكى راستەقینەى پەرەپێدانى ئابورى سوریایەو شانبەشانى دراوە دیجیتاڵییەكانیش بایەخى پێدەدەین.

بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، بازاڕى دراوە كاغەزییەكانى دیمەشق بەهۆى شەڕو پێشهاتە سەربازى و سیاسییەكانى سوریا لە رۆژى 5ى كانونى یەكەمى ساڵى رابردوەوە داخرابو، دواى سێ رۆژ لە داخستنى بازاڕەكەش رژێمى بەشار ئەسەد روخا.

  • بڕیار له‌ 100 هه‌زار دیناره‌كه‌ ده‌درێت.. خانه‌نشینى هه‌رێم چۆن وه‌ریده‌گرن؟

  • عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: بێ دوودڵی ئه‌مساڵ دو موچه‌ ده‌فه‌وتێت

  • حکومەتی هەرێم ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی نەکراوە و ناکۆکییەکان بەردەوامن

  • كاری پێنج بانکی عێراقی ڕادەگیرێت

  • نرخی نەوت دابەزی

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

سەرەکی