2025-06-03 202 جار خوێنراوەتەوە

نرخى بلیتى فرۆكە بۆ لوبنان گران دەبێت

 

هاوڵاتییانى لوبنان بەتایبەت ئەوانەى دانیشتوى دەرەوەى وڵاتى خۆیانن؛ ناڕەزایەتى توند سەبارەت بە گرانكردنى بلیتى فڕۆكە بۆ وڵاتەكەیان دەردەبڕن.

لەمبارەیەوە، ژمارەیەك لە خاوەن نوسینگەكانى گەشتیاریى لە بەیروتى پایەتەخت بۆ كەناڵى ئەلعەرەبییە ئاشكرایانكرد؛ نرخى ئێستاى بلیتى فڕۆكە لە دەرەوەى وڵاتەوە بۆ ناو لوبنان بە ڕێژەى 40% دا زیادیكردوە كە ئەوەش نرخێكى خەیاڵییە.

خاوەن نوسینگەكان هۆكارى گرانبونى نرخەكە بۆ زۆریى خواستى گەشتكردنى هاوڵاتییە لوبنانییەكانى دەرەوەى وڵات دەگێڕنەوەو پێیانوایە؛ ژمارەى گەشتەكان بۆ ناوخۆ زیادیكردوەو گرانیى بلیتەكانیش هەمو كۆمپانیا گەشتیارییەكان دەگرێتەوە نەك بە تەنها كۆمپانیاى فڕۆكەوانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

لەلایەكى ترەوە لایەنە پەیوەندیدارەكانى لوبنان لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژەیان بەوەداوە؛ كە نرخى بلیتى گەشتكردن لەناوخۆى وڵاتەوە بۆ دەرەوەى وڵات؛ هیچ گۆڕانكارییەكى بەسەردا نەهاتوەو وەك خۆى ماوەتەوە.

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەداهاتى نانەوتى عێراق بڵاودەكاتەوە

  • عێراق.. بەهۆى نەوتەوە بودجە لەژێر مەترسیدایە

  • عێراق لە روى ئابورییەوە دەبێتە چوارەمین وڵاتى عەرەبى

  • ئەمریکا: ئـێران گەروى هورمز دابخات ئابوری وڵاتەکەی بە یەکجاری لەناو دەبات

  • نرخى بلیتى فرۆكە بۆ لوبنان گران دەبێت

  • كەركوك.. 20 بارهەڵگر گەنمى جوتیاران رەتكرایەوە

  • دواى شەش مانگ لە داخستنى؛ بۆرسەى دیمەشق كرایەوە

  • یەدەگێكى گەورەى نەوت و غاز لە سەڵاحەدین ئاشكرادەكرێت

  • بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتانى ئۆپیك پڵەس زیاد دەكات

سەرەکی