13   کاتژمێر پێش ئێستا 62 جار خوێنراوەتەوە

حكومه‌تى عێراق بۆ موچه‌ى مانگى شه‌ش باره‌ قورسه‌كه‌ى خسته‌ كۆڵى حكومه‌تى هه‌رێم

ناوەندی هەواڵ

حکومەتی عێراق سێ مەرجی خۆی بۆ ناردنی موچەی مانگی شه‌شى موچەخۆرانی هەرێم ئاشکراكردو وته‌بێژى حكومه‌تى عێراقیش ده‌ڵێت:"بڕیارنه‌دراوه‌ به‌خه‌رجكردنى موچه‌، به‌ڵكو له‌ڕوى مه‌بده‌ئیه‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندى دراوه‌ به‌سێ مه‌رج"، هاوكات باره‌ قورسه‌كه‌شى بۆ موچه‌ى مانگى شه‌ش خسته‌ كۆڵى حكومه‌تى هه‌رێم.

باسم عه‌وادى وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "حکومەتی عێراق بڕیارى خه‌رجكردنى موچه‌ى نه‌داوه‌، به‌ڵكو له‌ڕوى مه‌بده‌ئیه‌وه‌ ڕەزامەندیی نیشانداوه‌ لەسەر کارکردن بەبڕیاری (550) ساڵی 2025 تایبەت بەناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم به‌سێ مه‌رج".
 
عه‌وادى وتى، "مه‌رجى یه‌كه‌م، تەواوکردنی کارەکانی ئەو لیژنانەیه‌ كه‌ لەبڕگەکانی (سێیەم‌و چوارەم)ی بڕیارەکەدا هاتون، بەمەرجێک هەریەکەیان کۆنوسێکی واژۆکراو لەماوەی هەفتەیەکدا لەدەرچونی ئەم بڕیارەوە، پێشکه‌ش بەئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی بکەن".

به‌وته‌ى عه‌وادى، "مه‌رجى دوه‌م، ئەو تیمەی کە به‌گوێره‌ى بڕگەی دوەم پێکهێنراوە، لەماوەی هەفتەیەکدا کارەکانی تەواوبکات بەهەژمارکردنی پشکی گەنجینەی گشتیی فیدراڵی لەداهاتە نانەوتییەکانی هەرێم به‌گوێره‌ى یاساو هەولێر ئەو پشکە بداتەوە لەبری ئەو بڕە پارەیەی لەبڕگەی (دوەم/1)ی بڕیارەکەدا ئاماژەی پێکراوە، بەمەرجێک میکانیزمی هەژمارکردنەکە پەسەندکراوی وەزارەتی دارایی فیدراڵی‌و دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی بێت".
 
وه‌كو وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق وتى، "مه‌رجى سێیه‌میش ئه‌وه‌یه‌، حکومەتی هەرێم ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لەهەرێمی کوردستان کاردەکەن، پابەند بکات بەڕادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو، به‌گوێره‌ى حوکمەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی‌و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (550)ی ساڵی 2025".

چاودێرانى دۆخه‌كه‌ش ده‌ڵێن، كۆتا مه‌رجى حكومه‌تى عێراق وا خوێندنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت، ئه‌و باره‌ قورسه‌ى حكومه‌ت نه‌یتوانى له‌كۆڵى بگرێت‌و له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان ڕێكبكه‌وێت، خستیه‌ كۆڵى حكومه‌تى هه‌رێم‌و ئه‌مه‌ش موچه‌ى خستوه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌گه‌رى نه‌دانه‌وه‌.

چونكه‌ وه‌كو باسیده‌كه‌ن، تائێستا كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان ئاماده‌نین نه‌وتى به‌رهه‌مهێندراو ڕاده‌ستى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى بكه‌ن، به‌هۆى نه‌بونى هیچ بڕیارێك بۆ قه‌ره‌بوى قه‌رزه‌كه‌یان‌و كرێى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى ده‌رهێندراو بۆ عه‌مبارى ناردنى ده‌ره‌وه‌ى به‌بۆرى بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركى.

  • سودانى وه‌ڵامى ته‌یف سامى ده‌داته‌وه‌و باسى موچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌كات

  • كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كه‌ى ئه‌مریكا ڕوو له‌عێراق ده‌كات.. سودانى چى وت؟

  • حكومه‌تى عێراق بۆ موچه‌ى مانگى شه‌ش باره‌ قورسه‌كه‌ى خسته‌ كۆڵى حكومه‌تى هه‌رێم

  • سەدان ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی دەنگ لەبەغدا خەرجدەکرێت

  • شارەزایەکی ئابوری ئاستەنگەکانی نەوتی هەرێم ئاشکرادەکات

  • ئیرادە داتاى قەرزى عێراق لەشەڕى ئێرانەوە تا ئەمڕۆ دەخاتەڕو

  • پێنج ترلیۆن دیناره‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان چى به‌سه‌رهات؟

  • نەبیل مەرسومی: رێككەوتنی بەغدا و هەولێر لەسەر نەوت دەرزی سڕكەرە بەفەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت

  • هەرێم 120 ملیارەكە رەوانە دەكات و بەغداش موچە دەنێرێت

سەرەکی