12   کاتژمێر پێش ئێستا 26 جار خوێنراوەتەوە

كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كه‌ى ئه‌مریكا ڕوو له‌عێراق ده‌كات.. سودانى چى وت؟

ناوەندی هەواڵ

دواى گرێبه‌سته‌كانى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم بۆ گه‌ڕان‌و دۆزینه‌وه‌و دواتریش ده‌رهێنانى نه‌وت، كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان ڕوو له‌شاره‌كانى دیكه‌ى خواروو ناوه‌ڕاستى عێراقیش ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆش به‌ئاماده‌بونى سودانى، یه‌كه‌م گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ سێیه‌م گه‌وره‌ترین‌و زه‌به‌لاحترین كۆمپانیاى نه‌وتیى ئه‌مریكى واژۆكرا.

ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵ‌و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی کرد.

بەگوێرەی لێکتێگەیشتنەکەش کۆمپانیا زەبەلاحەکەی بواری وزە بۆ گەشەپێدان بەکێڵگەکان‌و دۆزینەوەی کێڵگەی نەوتی نوێ لەپارێزگاکانی عێراق دەستبەکاردەکاتەوە.

حکومەتی عێراق دەڵێت، ئەوان‌و ئەمریکا کە خاوەن ڕێککەوتنی ستراتیژیی هاوبەشن، هه‌ربۆیه‌ دەیانەوێت لەبوارەکانی بەرهەمهێنان، پاڵاوتن، وەبەرهێنانی غازو بەکارهێنانی تازەترین تەکنەلۆژیای سەردەم، سود لەتوانای کۆمپانیا ئەمریکییەکان وەربگرن کە لەم بوارەدا خاوەن ئەزمونن، بەتایبەتیش کۆمپانیای شیڤرۆن کە سێیەم گەورەترین کۆمپانیای نەوتی جیهانەو سامانەکەی بە زیاتر لە 270 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

ڕاگه‌یه‌نراوێكى نوسینگەی سودانى ئاشكرایكردوه‌، سه‌رۆك وه‌زیران سەرپەرشتی یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەنێوان وەزارەتی نەوت‌و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی کردوه‌ بۆ پڕۆژەی ناسرییە کە چوار ناوچەی ئاشکراکردنی کێڵگەی نەوتی لەخۆدەگرێت، لەگەڵ گەشەپێدانی کێڵگەی نەوتی بەلەدو کێڵگەی نەوتی دیکەو دۆزینەوەی کێڵگەی نوێی نەوتی دیکە لەناوچە جیاوازەکانی عێراق.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وتویه‌تى، "خۆشحاڵم بەگەڕانەوەی شیڤرۆن بۆ عێراق‌و دڵنیاییش ده‌ده‌م کە حکومەتی عێراق ڕێبازێکی جیاوازی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی بواری نەوت‌و بەتایبەت ئەمریکییەکان گرتوەتەبەر تا بێن‌و وەبەرهێنان بکەن".

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، فرانک ماونت جێگری سەرۆکی کۆمپانیای شیڤرۆن دوای ئەوەی واژۆی لەسەر یاداشتەکە کردوه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، "کۆمپانیاکەمان خواستی کارکردنی لەعێراق هەیە، بەتایبەتیش کە وڵاتەکە دەرفەتی کاری باشی تێدایەو ئێمه‌ش دەمانەوێت هاوبەشییەکی درێژخایەن لەگەڵ بەغدا بونیادبنێن، لەهەمانکاتیشدا دەمانەوێت ئەزمونی خۆمان بۆ باشترین وەبەرهێنان لەعێراق بەکاربهێنن".

  • سودانى وه‌ڵامى ته‌یف سامى ده‌داته‌وه‌و باسى موچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌كات

  • كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كه‌ى ئه‌مریكا ڕوو له‌عێراق ده‌كات.. سودانى چى وت؟

  • حكومه‌تى عێراق بۆ موچه‌ى مانگى شه‌ش باره‌ قورسه‌كه‌ى خسته‌ كۆڵى حكومه‌تى هه‌رێم

  • سەدان ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی دەنگ لەبەغدا خەرجدەکرێت

  • شارەزایەکی ئابوری ئاستەنگەکانی نەوتی هەرێم ئاشکرادەکات

  • ئیرادە داتاى قەرزى عێراق لەشەڕى ئێرانەوە تا ئەمڕۆ دەخاتەڕو

  • پێنج ترلیۆن دیناره‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان چى به‌سه‌رهات؟

  • نەبیل مەرسومی: رێككەوتنی بەغدا و هەولێر لەسەر نەوت دەرزی سڕكەرە بەفەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت

  • هەرێم 120 ملیارەكە رەوانە دەكات و بەغداش موچە دەنێرێت

سەرەکی