2   کاتژمێر پێش ئێستا 48 جار خوێنراوەتەوە

یەدەگی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك و جیهان بە داتا

لەسەر ئاستی جیهان ئەو وڵاتانەی زۆرترین یەدەگیان هەیە ئەمانەن

ناوەندی هەواڵ

یەدەگی نەوتی خاوی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك، ساڵی ڕابردوو گەیشتووەتە یەك ترلیۆن و 572 ملیار بەرمیل.

وڵاتانی ئۆپیك خاوەنی یەك ترلیۆن و 243 ملیار بەرمیلن، لە 79% ی كۆی نەوتی جیهان دەكات، تا كۆتایی ساڵی ڕابردوو یەدەگی سەلمێنراوی نەوتی خاو دوو ملیار و 190 ملیۆن بەرمیل زیادیكردووە.

یەدەگی نەوتی جیهانیش حەوت ملیار ە 300 ملیۆن بەرمیل زیادیكردووە، ئەندامانی ئۆپیك لە پلەی پێشەوەی ڕیزبەندیی یەدەگی نەوتدان، ڤەنزوێلا زیاتر لە 300 ملیار بەرمیل یەدەگی سەلمێنراوی هەیە، سعودیە 267 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە.

ئێران 209 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە، عێراق 145 ملیار بەرمیل یەدەگی نەوتی هەیە، ئیمارات لە ئەندامیەتی وڵاتانی ئۆپیك كشایەوە، بەوەش وڵاتانی ئەندام لە 12 ەوە بوونە 11 ئەندام.

ئەندامانی رێكخراوی ئۆپیك لەم وڵاتانە پێكهاتوون ( ڤەنزوێلا،سعودیە،ئێران، عیراق، كوەیت، لیبیا ، جەزائیر،كۆنگۆ،كینیا،گابۆن و نەیجیریا)

لەسەر ئاستی جیهان ئەو وڵاتانەی زۆرترین یەدەگیان هەیە

ڤەنزوێلا 302 ملیار و 809 ملیۆن بەرمیل

سعودیە 267 ملیار و 26 ملیۆن بەرمیل

 ئێران 209 ملیار  بەرمیل نەوت

كەنەدا 167 ملیار و 896 ملیۆن بەرمیل

عێراق 145 ملیار و 19 ملیۆن بەرمیل

كوەیت 101 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل

ئیمارات 97 ملیار و 800 ملیۆن بەرمیل

روسیا 80 ملیار بەرمیل

لیبیا 48 ملیار و 363 ملیۆن بەرمیل

ئەمریكا 47 ملیار و 53 ملیۆن بەرمیل

  • یەدەگی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك و جیهان بە داتا

  • وەزارەتی نەوتی عێراق: نۆژەنكردنەوەی بۆری نەوتی خاوی فیشخابور - جەیهان لە قۆناغی كۆتایدایە

  • بۆچی دراوی بیانی عێراق بەشێوەی كاش كەمیكردووە؟

  • بازرگانی لە گەروو و رێڕەوە ئاوییەكانی جیهان بە داتا

  • جەنگی ئێران و زیانی بۆ ئابوری كەنداو؛ قەتەر و عێراق زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە

  • ئیسپانیا: گەمارۆدانی گەروی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە شتێکی بێ مانایە

  • ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چەند دەخایەنێت؟

  • ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران؛ چیتر تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا بە خۆڕایی نییە

  • بۆچی دوێنێ مووچە بۆ هەرێم نەنێردرا؟

سەرەکی