4   کاتژمێر پێش ئێستا 126 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل له‌ ڕێگه‌ى بریكاره‌ ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌؛ چووه‌ته‌ قوڵایی بانكه‌كانی عێراق و لوبنان و لیبیاوه‌

ناوەندی هەواڵ

ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، ئیسرائیل توانیویه‌تی له‌ ڕێگه‌ی چه‌ند بریكارێكی ئه‌مریكییه‌وه‌ خۆی بگه‌یه‌نێته‌ بانكه‌ ناوه‌ندیه‌كانی عیراق و لوبنان و لیبیا، ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تۆڕه‌ داراییه‌كانی ئێران.

به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی نیو عه‌ره‌ب، كۆمپانیای "كه‌ی توو ئینتێگرێتی" كه‌ ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌بژێری پسپۆڕی ئابوری ئه‌مریكا له‌خۆده‌گرێت و بریكاری شاراوه‌ن، توانیویانه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ قوڵایی بانكه‌ ناوه‌ندیه‌كانی عیراق و لوبنان و لیبیا.

ئه‌و بریكارانه‌ پێشتر له‌ وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا بوون و دواتر گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، گرێبه‌سته‌كانی وردبینی له‌ نه‌خشه‌ داراییه‌كانیان له‌ رۆژئاوای ئاسیا قۆستووه‌ته‌وه‌ و له‌ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌دا ئه‌و كاره‌یان كردووه‌، له‌كاتێكدا ئه‌و كۆمپانیایه‌ كه‌سانی پێشڕه‌وی هه‌ڵمه‌تی ئه‌وپه‌ڕی فشار دژ به‌ ئێران له‌خۆده‌گرن.

تائێستاش ئه‌و كۆمپانیایه‌، به‌شداری سه‌ره‌كییه‌ له‌ كۆمپانیای "بلو فویانت" كه‌ كۆمپانیایه‌كی ئاسایشی ئه‌لكترۆنییه‌ و به‌شێك له‌ فه‌رمانده‌كانی یه‌كه‌ی 8200 ی ئیسرائیل و ده‌زگای ئاسایشی گشتیی ئه‌و وڵاته‌ "شاباك" به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.

 له‌ عێراق و لوبنان كه‌ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل تاوانه‌، به‌ڵام ئه‌و گروپه‌ توانیویانه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ قوڵایی بانكه‌ ناوه‌ندیه‌كان له‌ به‌غداد و به‌یروت و ئاسته‌نگه‌ دیپلۆماسییه‌كانیان بۆ چاودێری ئابوری نه‌ختینه‌ تێپه‌ڕاندووه‌ و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ گه‌مارۆیان خستووه‌ته‌سه‌ر تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ئێران.

تائێستا بانكى ناوه‌ندیی عێراق و حكومه‌تى عێراقیش به‌ ڕه‌سمى هیچ به‌یاننامه‌ و لێدوانێكیان له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

  • ئیسرائیل له‌ ڕێگه‌ى بریكاره‌ ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌؛ چووه‌ته‌ قوڵایی بانكه‌كانی عێراق و لوبنان و لیبیاوه‌

  • قه‌یرانى دارایى هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر مووچه‌؛ له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا قه‌رزه‌كان زیاتربوون

  • یەدەگی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك و جیهان بە داتا

  • وەزارەتی نەوتی عێراق: نۆژەنكردنەوەی بۆری نەوتی خاوی فیشخابور - جەیهان لە قۆناغی كۆتایدایە

  • بۆچی دراوی بیانی عێراق بەشێوەی كاش كەمیكردووە؟

  • بازرگانی لە گەروو و رێڕەوە ئاوییەكانی جیهان بە داتا

  • جەنگی ئێران و زیانی بۆ ئابوری كەنداو؛ قەتەر و عێراق زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە

  • ئیسپانیا: گەمارۆدانی گەروی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە شتێکی بێ مانایە

  • ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چەند دەخایەنێت؟

سەرەکی