2   کاتژمێر پێش ئێستا 60 جار خوێنراوەتەوە

ئایا هه‌رێم به‌ كردارى داهاتى ناوخۆى بۆ به‌غداد ناردووه‌؟

ناوەندی هەواڵ

هه‌رچه‌نده‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ داهاتى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانى ناردووه‌ و بڕه‌كه‌ى 50 ملیار دیناره‌، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كان ئه‌و بڕه‌ى به‌ "مه‌قاسه‌" ناردووه‌ واته‌ ته‌نها ژماره‌ى ناردووه‌ و پاره‌كه‌ به‌ نه‌قدى نه‌نێردراوه‌.

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق نزیكه‌ى 900 ملیار دینارى وه‌ك پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان نارد، ئه‌و بڕه‌ش له‌ بڕه‌كانى مانگه‌كانى پێشوو كه‌متربوو، پێشتریش وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم ڕایگه‌یاند 50 ملیار دیناریان وه‌ك داهاتى نانه‌وتى ڕاده‌ستى به‌غداد كردووه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هێشتا مانگى پێنج كۆتایى نه‌هاتووه‌ و پێشتر ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند ناتوانن پێش واده‌ى كۆتایى مانگ داهاتى ناوخۆ بنێرن.

به‌وپێیه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق به‌راورد به‌ مانگه‌كانى ڕابردوو پاره‌ى كه‌مترى ناردووه‌، ده‌رده‌كه‌وێت بڕى ئه‌و 50 ملیاره‌ى له‌ پاره‌كه‌ بڕیوه‌ كه‌ هه‌رێم وه‌ك داهاتى ناوخۆ نه‌یناردووه‌، شتێكى تریش ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى كوردستان به‌ كردارى ئه‌و 50 ملیاره‌ى نه‌ناردووه‌، له‌كاتێكدا دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ریش زیاتر له‌ 50 ملیار دینارى وه‌ك داهاتى ناوخۆ ڕه‌وانه‌ى به‌غداد كرد، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات پاره‌كه‌ ته‌نها وه‌ك ژماره‌ نێردراوه‌ و مه‌قاسه‌ى لێكراوه‌. واته‌ به‌ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق وتراوه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى ئێمه‌ پێویسته‌ بینێرین و نه‌مانناردووه‌ له‌و بڕه‌ى ببڕن كه‌ بڕیاره‌ بینێرن.

دوێنێ یەکشەممە وەزیری دارایی عێراق بەشی ژمێریاریی وەزارەتی راسپارد دەستبکەن بە تەمویلی مووچەی هەرێم و نوسراو بکەن و ئەمڕۆش مووچەکە خەرجکرا، واتە رێکارەکانی تەمویلی مووچەی هەرێم لە دوێنێوە دەستیپێکردووە.

ئەگەر بۆ هەموو مانگەکان رادەستکردنی داهات گرنگ بووبێت تا مووچە بێت بەڵام ئەم مانگە رادەستکردنی داهاتەکە کاریگەریی لەسەر مووچە نەدەبوو، تەنانەت بەرپرسانی دەسەڵاتیش باسیان لەوە کرد بۆ ئەم مانگە ناردنی داهاتی ناوخۆ کاریگەریی لەسەر ناردنی مووچە نابێت. ئه‌مه‌ش دواى به‌ڵێنه‌كه‌ى پێشتری وەزیری دارایی عێراق كه‌ وتبووی هەرچۆنێک بێت پێش جەژن مووچەی مانگی پێنج بۆ هەرێم دەنێرێت، هەرچۆنێک بوو مووچەکە رەوانە کرا و بریارە دەست بەدابەشكردنی بکرێت وئەم جەژنە مووچەخۆران بێ مووچە جەژن ناكه‌ن.

 

  • ئایا هه‌رێم به‌ كردارى داهاتى ناوخۆى بۆ به‌غداد ناردووه‌؟

  • نه‌وت و غاز و كاره‌با؛ ئه‌و سێ پرسه‌ى له‌لاى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ مووچه‌ گرنگتره‌

  • ره‌بیعه‌ به‌رامبه‌ر ئیبراهیم خه‌لیل؛ چه‌كی نوێى عێراق و توركیا به‌رامبه‌ر هه‌رێم

  • ئیسرائیل له‌ ڕێگه‌ى بریكاره‌ ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌؛ چووه‌ته‌ قوڵایی بانكه‌كانی عێراق و لوبنان و لیبیاوه‌

  • قه‌یرانى دارایى هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر مووچه‌؛ له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا قه‌رزه‌كان زیاتربوون

  • یەدەگی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك و جیهان بە داتا

  • وەزارەتی نەوتی عێراق: نۆژەنكردنەوەی بۆری نەوتی خاوی فیشخابور - جەیهان لە قۆناغی كۆتایدایە

  • بۆچی دراوی بیانی عێراق بەشێوەی كاش كەمیكردووە؟

  • بازرگانی لە گەروو و رێڕەوە ئاوییەكانی جیهان بە داتا

سەرەکی