1     کاتژمێر پێش ئێستا 47 جار خوێنراوەتەوە

داهاتی حەوت ساڵی ڕابردووی باج له‌ هه‌رێمى كوردستان؛ زیاتر لە پێنج ترلیۆن و 400 ملیار دینار بووە

وەزارەتی دارایی داهاتی حەوت ساڵی باج بڵاو دەکاتەوە

ناوەندی هەواڵ

لە درێژەی خستنەڕووی ناوەڕۆکی پەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری و لەچوارچێوەی پەیڕەوکردنی بنەماکانی شەفافیەت و ئەنجامدانی چاکسازی، بەشی دووەمی داتا و زانیارییەکان کە تایبەتە بە داهاتەکان و وردەکارییەکانی لەسەر ئاستی وەزارەت و  پارێزگاکان دەخرێتەڕوو.

بەپێی داتاکان کۆی داهاتی باج و خانووبەرەی میری لە ساڵی 2019 تا کۆتایی ساڵی 2025 نزیکەی پێنج ترلیۆن و 415 ملیار و 30 ملیۆن دینار بووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا چەندین چالاکی وچاکسازی ئەنجامداوە لە بوارەکانی کارگێڕی و دارایی و یاسایی و پیشه‌یی و تەکنیکی بەپێی یاسا و ڕێساکان بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لایەنەکانی دادوەری و داواکاری گشتی هەروەها لەگەڵ لایەنەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان....هتد، لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

دوای ئاماژەدان بە بەشی یەکەمی پەرتووکەکە کە پێکهاتبوو لە بوودجەی گشتی عیراق و پشکی هەرێمی کوردستان و میلاک ژمارەی مووچەخۆر و سوودمەندان لەگەڵ شێوازی دابەشکردنی مووچە، خەرجییە گشتییەکان، قەرز و پێشینەکان.

بەمەبەستی ڕێکخستنی کارەکانی باج و خانووبەرەی میری لە هەرێمی کوردستان و کۆکردنەوەی داهات و نەهێشتنی خۆدزینەوە لە باج و هەڵوەشاندنەوەى لێخۆشبوونەکان و پێداچوونەوە بۆ قەرزدارانی باج, چەندین هەنگاوی تر هەر وەکو لە کتێبی وەزارەتماندا ئاماژەی پێکراوە لە بوارەکانی:

١- بەسیستەم کردنی پڕۆسەی کاروباری باج و خانووبەرەی میری لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەتی هەرێم.

٢- ڕێکخستنەوەى باج لە خاڵە سنوورییەکان و دانانی ڕێکارەکانی تایبەت بە وەرگرتنی باجی هاوردە و هەناردە.

٣- ڕێکخستن و پۆلێنکردنی ژمارەی کۆمپانیاکانی گەورە باجدەران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

٤- پێداچوونەوە و هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکانی لێخۆشبوون لە باجى زەوى پڕۆژەکانى وەبەرهێنان.      

٥-سەرژمێری کردن و کەمکردنەوەی زێدەڕۆیی لەسەر موڵکەکانی میری و بەکرێدان و فرۆشتنی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ژێر ڕۆشنایی یاسادا .

٦- هەموارکردنەوەى پەیڕەوى تیانووسی گرتنی بازرگانى بۆ مەبەستەکانى باجى دەرامەت و دانانى پەیڕەوى ئەنجومەنى پیشە لەگەڵ چەندین هەنگاوی دیكە.

تێبینی :

١- زۆرترین ڕێژەی داهاتی باج و خانووبەرەی میری لە پارێزگای هەولێرە لەبەر ئەوەی پایتەختی هەرێمی کوردستانە و ژمارەی کۆمپانیا گەورەکان و جوڵەی بازرگانی لەو پارێزگایە زیاترە بەراورد بە پارێزگاکانی تر.

٢- باجی هاوردە و هەناردە لە خاڵە سنوورییەکان و دەروازەکان کۆدەکرێتەوە .

  • داهاتی حەوت ساڵی ڕابردووی باج له‌ هه‌رێمى كوردستان؛ زیاتر لە پێنج ترلیۆن و 400 ملیار دینار بووە

  • لەبارەی 120 ملیارەكەش بڕیاردرا؛ ئەو دەروازە سنورییانەی هەرێم كە مەرجیان تێدا نییە دادەخرێن

  • حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ند مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره‌؟

  • چۆن و كێ دەتوانێت مامەڵەی پێوەبكات؟؛ پارێزگاری بانكی ناوەندی ئێران لەبارەی پارە بلۆككراوەكان ڕوونكردنەوە دەدات

  • گومان له‌ تێكه‌ڵكردنى مادده‌یه‌كى نه‌شیاو به‌ ئاردى به‌شه‌ خۆراك له‌ عێراق ده‌كرێت

  • نەوتی زیاتر لە ڕێگەی سووریاوە دەنێرێت؛ وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵدەدات هەناردەكردن ئاسایی بكاتەوە

  • بۆچی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت؟

  • پسووڵەی ناڕەسمی ئینتەرنێت ساڵانە زیانی 200 ملیار دینار لە عێراق دەدات

  • پرۆژەی ئەمریكا بۆ زیندووكردنەوەی بۆری نەوتی كەركووك – بانیاس چی لە پشتە؟

سەرەکی