×

2024-06-08 423 جار خوێنراوەتەوە

سزای دیسپلین چییە؟

ناوەندی هەواڵ

سزای دیسپلین چییە؟

سزای دیسپلین یاخود پابەندێتی زۆرە ملێ بە یاساکانی زیندان، واتا قەدەغەکردنی هەر جۆرە دیدار و چاوپێکەوتن یان بێبەش کردن لە هەر مافێک کە بەند کروان لە زیندان هەیانە، تاکە بیانوو بۆ ئەو سزایە بریتیە لە بیانووی پابەند نەبوون بە یاساکانی زیندانەوە، واتە هەر زیندانییەک لە تورکیا پابەندی یاساکانی زیندان نەبێت، سزای دیسپلین یاخود پابەندێتیی بەسەردا دەسەپێندرێت .

سزای دیسپلین بە یەکێک لە قورسترین سزاکان دادەنرێت لە جیهاندا و تورکیا یەکەم وڵاتە لە سەر ئاستی جیهان کە بەردەوام ئەو سزایە لە بەرامبەر سەرۆکێکی کوردی باکوری کوردستان دەسەپەێنێت کە ئەویش ( عبدللە ئۆجەلان )ە . 

 

سزای دیسپلین یان گۆشەگیرکردنی زۆرەملێ، تا ئێستا زیاتر لە 20 جار بەسەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێنراوە هەر جارە و بۆ ماوەی سێ مانگ وبە بیانووی جۆراو جۆر و جیاواز . 

سزای دیسپلین یاخود پابەندێتی بە یاساکانی زیندانەوە، یەکێک لەو سزایانەیە کە لە سالی 2018ـەوە ئاک پارتی و پارتی نەتەوە پەرستی تورکیا و مەهەپە بەردەوام بەسەر ئۆجالاندا دەیسەپێنن و بەو شێوەیەش ڕێگریی لە پارێزەر و خانەوادەکەی دەکرێت دیداری لەگەڵدا ئەنجام بدەن .

سەپاندنی سزای دیسپلین بە هۆی قورسی و پێچەوانە بوونی لەگەڵ هەموو مافە ئاسایی و یاساییە گەردوونیەکان لەهیچ وڵاتێکدا جێبەجێ ناکرێت و وڵاتان هۆشداریان داوە لەسەپاندن یان کردنی بەیاسایی ئەو سزایە ، بەڵام لە تورکیا بە بەرچاوی جیهانەوە سزاکە دەسەپێنرێت و هەموانیش خۆیانی لێ بێدەنگ دەکەن، وەک ئەوەی وڵاتان بە کۆ دەنگیەکی تەواو بیانەوێت ئەم سزایە بەسەر سەرۆکیکی کوردا بسەپێنن، هەروەک چۆن وڵاتان خۆیان سەرۆکە کوردەکەیان دەستگیر کرد و دواتر لە تورکیا زیندانیان کرد .

سزای دیسپلین لە تورکیا و جێبەجێ کردنی بەسەر ئۆجەلاندا، تا ساڵی 2022 بە شاراوەیی جێبەجێ دەکرا و پارێزەران ئاگادار نەدەکرانەوە و دوای ماوەیەک بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا دەبوو .

تەنها لە ساڵی 2022، چوار جار ئەو سزایە بەسەر عبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی زیندانی کراوی کورد و پەکەکە سەپێندراوە لە کاتەکانی (3ـی شوباتی 2022، 31ـی ئایاری 2022، 9ی ئەیلوولی 2022 و کانونی یەکەمی2022).



لە ساڵی ڕابردووش واتە (2023) سەپاندنی ئەو سزایە بەردەوام بوو بە جۆرێک لە (15ـی ئاداری 2023، 26ـی حوزەیرانی 2023 و 27ـی ئەیلولی2023) هەرجارێک بۆماوەی سێ مانگ ڕێگریی لە ئەنجامدانی دیدارەکانی کرا، کۆتا جاریش لە(7)ـی مانگی ئایار جارێکی دیکە سزاکە بەسەر سەرۆکە کوردەکەکەدا سەپێنرایەوە . 

 نووسینگەی یاسای سەدە، کە لە پۆلێک پارێزەری ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی پێکدێن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕایانگەیاند، کە جارێكی دیکە بۆ ماوەی سێ مانگ سزای دیسپلین بەسەر عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانییانی دیکەدا سەپێندراوەتەوە .

بۆچی سزای دیسپلین بەسەر عەبدوڵا ئۆجالاندا دەسەپێندرێت ؟

خاڵی گرنگ لە سەپاندنی ئەو سزایە دابڕینی سەرۆکە کوردەکەیە لە پێشهاتە سیاسیەکان و ئەو گۆڕانکاریانەی لە ناوچەکە و جیهان ڕوودەدەن، بەتایبەت ئەوانەی کە پەیوەندی بە کوردەوە هەیە لە چوار پارچەی کوردستانەوە هەیە، تورکیا دەیەوێت سەرۆکەکە لەو کەس و رەوتانە داببڕێت کە ڕاستەوخۆ نەخشە ڕێیە چارەسەریەکانی ناوبراو پیادە و لە کرداردا جێبەجێی دەکەن .

هەروەها، بە سەپاندنی ئەو سزایە، تورکیا و سیستمەکەی دەیەوێت سەرۆکەکە و بیر و بۆجوونەکانی لە کوردان داببرێت بە تایبەت لە ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان کە رێژەی جێبەجیێکردنی نەخشەڕێیەکانی بە ریژەیەکی بەرز جێبەجێ دەکرێت و لە هەموو جوڵەیەکدا سەرکردەکان دەگەڕێنەوە بۆ پلان و دید و بۆچوونەکانی. 

 

هاوکات، سیستمی نەخشەڕێی چارەسەری و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و هەولدان بۆ چاسپاندنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا، یەکێکی دیکەیە لەو هۆکارانەی کە وڵاتانی رۆژئاوا و تورکیا بە مەترسی گەورەی دەبینن لە سەر خۆیان، کە عبدوڵا ئۆجەلان داڕێژەرەکەیەتی ئەوە هۆکارێکی دیکەیە لە بێدەنگی وڵاتانی جیهان و پشتگیری کردنیان بۆ سەپاندنی سزاکانی سەر ئۆجەلان لە نێویاندا سزای قورسی دیسپلین . 

هۆکارێکی دیکەی سەپاندنی سزای دیسپلین بەسەر ئۆجالاندا هۆکاری یاساکانی ئەوروپا و تورکیایە،کە ئەویش پێداچوونەوەی دۆسیەکانە لە دوای 24 سال زیندانی، بەڵام تورکیا لێرەدا دەیەوێت بە سەپاندنی چەندین جار سزای دیسپلین، ئەو چاوپێداخشانەوە بەسزاکەی ئۆجەلاندا نەهێڵێتەوە، بەو پێیەی بوونی چەندین جار سزای دیسپلین بۆ هەر زیندانیەک واتا هەڵگرتنی چاوپێداخشانەوە بە دۆسیەکانیدا و مافی کەمکردنەوەی ماوەی زیندانییەکەشی لێ وەردەگیرێتەوە . 

ماوەی چارەکە سەدەیە کە، عەبدوڵا ئۆجالان، لە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتییدا بە بەشداری هەریەک لە ئەمریکا، ئیسرائیل، بەریتانیا، تورکیا و ناتۆ، لە نایرۆبی پایتەختی کینیا ڕفێندرا و ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرا و لە زیندانی ئیمرالی گۆشەگیر کراوە، ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە، گۆشەگیریی توند لە دژی بە ڕێوەدەچێت و هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نازاندرێت.

  • سیناریۆکانی پارتی، کێ لەپشت تەقینەوەی ئۆتۆمبیلەکەی ئەکرم ساڵحەوەیە؟

  • ئیرادە.. ڕاپۆرتی چاودێری دواین ئۆپەراسیۆن و جموجۆڵی سەربازی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە

  • لە بارەی سوتاندنی بازاڕەکانی کوردستان پارتی سیناریۆ دروست دەکات

  • لەسەر بێدەنگی پارتی بەرامبەر لەشکرکێشییەکانی تورکیا، یەکێتی لە بەغدا سکاڵای کردووە

  • هەڵویستى لایەنە ناوخۆ و نێودەوڵەتییەکان لەسەر دیاریکردنى وادەى نوێى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان

  • گەندەڵى و شاردنەوەى داهاتى نەوت، هەرێمى ڕووبەڕووى مەترسى کردووەتەوە

  • ڕۆژنامەی ( العرب )مشتوومڕە سیاسیە بێوچانەکەی هەرێمی کوردستان بەردەوامە

  • پێگەی(العرب) بەلەمە ژێر ئاو کەوتووەکەی ئیتاڵیا وێنە ڕاستەقینەکەی کوردستانی ئاشکرا کرد

  • عێراق؛ 63 کەس لەسێدارەدران

سەرەکی