×

2024-06-22 394 جار خوێنراوەتەوە

پێگەی(العرب) بەلەمە ژێر ئاو کەوتووەکەی ئیتاڵیا وێنە ڕاستەقینەکەی کوردستانی ئاشکرا کرد

ناوەندی هەواڵ

ڕۆژنامەی (العرب)  لەڕپۆرتێکدا دەڵێت،  دیاردەی بەربڵاوی گەندەڵی و  بارودۆخی کۆمەڵایەتی و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و خراپ بەڕێوەبردنی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان  بە سەرۆکایەتی بنەماڵەی بارزانی و بە شێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هۆکاری سەرەکین بۆ هەڵبژاردنی ڕێگای پڕمەترسی و کۆچکردنی گەنجان و دانیشووانی  هەرێمی کوردستان.

ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە دوای ئەوە دێت، ڕۆژی پێنجشەممە، 13ی حوزەیرانی 2024 بەلەمێکی کۆچبەران لە شاری بۆدرومی تورکیاوە کە دەکەوێتە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست لە پارێزگای موگلا لە باشووری ڕۆژئاوای تورکیا بەژمارەیەک کۆچبەرەوە بەڕێکەوت بۆ کەناراوەکانی ئیتالیا، بەڵام لەڕێگای کۆچکردنیان بەلەمەکەی کۆچبەران کە ژمارەیەکی بەرچاوی کوردی تێدابوو ژێرئاو کەوت و ڕۆژی دووشەمەی ڕابردوو ئاشکرابوو کە  بەشی زۆری کۆچبەرەکان  خنکاون و گیانیان لەدەستداوە.

بەلەمی کۆچبەرەکانی نێوان تورکیاو ئیتالیا  76 سەرنشینی تێدابووە، لەدوای ئەوەی لەکەناراوەکانی ئیتاڵیا نقوم دەبێت تەنها 11 یانزە سەر نشین ڕزگاریان دەبێت و سەرجەم سەرنشینەکانی دیکە خنکان و لەئێستادا تەرمی 46 کۆچبەریان دۆزراورتەوەو 30 کۆچبەریش بێسەروشوێنن.

ڕۆژنامەی (العرب)  لەڕاپۆرتێکیدا دەڵێت ، کارەساتی نقومبوونی بەلەمێک کە ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرانی کوردیی لە کەنارەکانی ئیتاڵیا هەڵدەگرت، دیاردەی کۆچکردنی لە هەرێمی کوردستان زیندوکردەوەو وێنە ڕاستەقینەکەی کوردستانیشی ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ شەمە 22 ی حوزەیرانی 2024 ڕۆژنامەی عەرەب ڕاپۆرتێکی لەسەر بەلەمە نقومبووەکە بڵاوکردووەتەوەو  ئاماژەی بەوەکردووە، ساڵانە هەزاران دانیشتووی هەرێمی کوردستان، کۆچ دەکەن بۆ ئەوروپا، لە ڕێگەی گەشتە درێژ و قورسەکانەوە ئەوەش مەترسی بۆ ژیانیان دروست دەکات و  بە کارەساتی ترسناک گەشتەکەیان کۆتایی پێدێت.

زۆرجار کۆچکردن لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، کارەکتەری خێزانی بەکۆمەڵ وەردەگرێت کە ڕەنگدانەوەی خواستی هەڵهاتنن و پچڕاندنی پەیوەندین لەگەڵ وڵاتەکەیان، ئەمەش وادەکات بگۆڕێت بۆ کارەساتێکی ترسناک.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە،  هەرێمی کوردستان ماوەیەکی کاتی سەرکەوتوو بووە لە بەڕێوەبردنی حکومەتی خۆجێی هەرێمی کوردستان، دوای ماوەیەکی کەم بە خێرایی باروودۆخی هەرێمی کوردستان پاشەکشەی کرد بە هۆکاری خراپ بەڕێوەبردنی لەلایەن دەسەڵاتدارەکانیەوە، کە زۆرینەی دەسەڵاتەکانی لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان  بە سەرۆکایەتی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی و بە ڕێژەیەکی کەمتریش یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێوەدەبرێت.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەرێمی کوردستان لەسەر پشکی خۆی لە بودجەی دەوڵەتی عێراق و هەناردەکردنی نەوتی بەرهەم هێنراوی ناوخۆیی لەگەڵ حکومەتی عێراق بەردەوام ناکۆکن، هەروەها بوونی دیاردەی گەندەڵی و خراپی باری ئابووری هۆکارن بۆ جێهێشتنی کاریگەری خراپی کۆمەڵایەتی و ئابووری لەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

سەبارەت بە ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش ڕۆژنامەی عەرەب دەڵێت، ناوچەکە بەدەست هەمان کێشەی عێراقەوە دەناڵێنێت، کە ئاژاوەی جەنگە و دانیشتوانی زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی جەنگی دەیان ساڵەدا ژیان دەکەن ولە لایەن سوپای تورکیاوە بەردەوام سنورو ناوچەو ماڵەکانیان بۆردوومان دەکرێن، بوونی ئەو بارودۆخانەش هۆکارن بۆبەرزبوونەوەی دیاردەی کۆچکردن لە هەرێمی کوردستان، لەم ساڵانەی دواییدا هەزاران هاوڵاتی کورد بە پێ بەناو دارستانەکانی بێلاڕووسدا بۆ گەیشتن بە یەکێتی ئەوروپا ڕێگەی کۆچکردنیان گرتۆتەبەر، کە چەندەها مەترسی جۆرا و جۆر ڕووبەڕوویان دەبێتەوە تا بگەن بە وڵاتانی ئەوروپا و ژیانێکی شایستە بەدەست بهێنن.

دامەزراوەی گالۆپ بۆ ڕاپرسی، لەهەرێمی کوردستان ڕاپرسییەکی ئەنجامداوە و دەریخستووە لە ساڵی 2022 دا لە هەرێمی کوردستان "بێ کاری، نەبوونی هەلی کار، بە تەواوی هەڵکشاوە و ڕووی لە زیادبوون کردووە" بە جۆرێک لە " کۆی سێ دانیشتووی کوردستان دوو کەسیان دۆزینەوەی کاریان بە ئەستەم زانیوە".

پێگەی(العرب) پشتی بە داتاوزانیارییەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە ڕاپۆرتێکدا بەستووەو  باس لەوە دەکات کە لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی سێ هەزار و 155 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون.

ڕۆژنامەکە لەڕاپۆرتەکەیدا ئاشکرای دەکات، پاڵنەرەکانی کۆچکردن لە عێراق و بە هەرێمی کوردستان بەهێزترن لە هۆکارەکانی مانەوە، تەنانەت ئەگەر لانی کەمیش هۆکارەکانی مانەوە بەردەستیش بن. 

جێگەی ئاماژەیە، لە ڕۆژی دووشەممەی ڕبردوو بەلەمێک لە کەنارەکانی دوورگەی ڕۆتشالا لە ئیتالیا نقومبوو، کە 76 کۆچبەری تێدابوو 24یان منداڵ بوون، ژمارەی  هەرە زۆری کۆچبەرەکان  کورد بوون و تەنها 11 یانزە سەر نشین ڕزگاریان بووەو سەرجەم سەرنشینەکانی دیکە خنکان و لەئێستادا تەرمی 46 کۆچبەریان دۆزراورتەوەو 30 کۆچبەریش بێسەروشوێنن.

ئاژانسی هەواڵی ئانسای ئیتاڵی بڵاویكردەوە، لەلایەن كەشتی دایلۆی پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیا، تەرمەکان دۆزراونەتەوە كە پەیوەندییان بە ڕووداوی نقومبوونی بەلەمەكەی ئاوی ئیتاڵیاوە هەیە.

لەلایەکی دیکەوە، رێزان حەمە ساڵح، نوێنەری حکومەتی هەرێم  لە ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، کۆچبەرە ڕزگاربووەکان لە 3 نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

دەشڵێت: تا ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو هاوڵاتی کە خەڵکی  هەرێمی کوردستانن و لەناوکەشتییەنقومبووەکەی کەناراوەکانی ئیتالیادا بوون بێسەروشوێنن
سێ لە رزگاربووەکان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن؛ یەكێکیان خەڵکی هەورامانە، یەکێکیان خەڵکی مهاباد و ئەوی دیکەشیان خەڵکی بۆکانە. 

یەکێکی دیکە لە رزگارکراوەکان ناوی مژدە عومەرە و خەڵکی هەولێرە، یەکێکی دیکەشیان ناوی میرانە کە کوڕی مژدەیە.

 بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی کۆچبەرانی گەڕانەوە لە ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەو بەلەمەی لە نزیک کەناراوەکانی ئیتاڵیا نقوم بووە، جگە لە کورد و ئێرانی و ئەفغانی عێراقی هەڵگرتبوو.

ڕێگەی دەریای سپی ناوەڕاست، بەیەكێک لە مەترسیدارترین ڕێگەکانی کۆچ دادەنرێت.

 بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەساڵی 2014ەوە، زیاتر لە 20 هەزار کۆچبەر لە کاتی چوونیان بۆ ئەورووپا لەو دەریایە خنکاون، یان بێسەرشوێنن.

بەگوێرەى ئامارێکى فەرمیى دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لەماوەى 10 ساڵى ڕابردوودا 750 هەزار کۆچبەرى عێراقى بە هەرێمى کوردستانیشەوە گەیشتوونەتە وڵاتانى ئەوروپا.

بەگوێرەى ئامارى دەزگاى لوتکە ئەو ئەو پەنابەرانەی تەمەنیان لەسەروو 18 ساڵییەوەیە بووە، لە ساڵى 2015 تا کۆتایى مانگى ئایارى ئەمساڵ، 750 هەزار و 498 کۆچبەرى عێراقى  هەرێمى کوردستان بوون و  گەیشتوونەتە وڵاتانى ئەوروپا و داواى مافى پەنابەرێتییان لەو وڵاتانە کردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەماوەى 10 ساڵى ڕابردوودا 591 کۆچبەر بوونەتە قوربانى کە 343 کۆچبەریان گیانیانلەدەستداوە و 248 کەسى دیکەش بێسەروشوێنن.

ئارى جەلال، سەرۆکى دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران دەڵێت، کۆچبەرانى عێراق  هەرێمى کوردستان  بەردەوامن لە کۆچکردنیان بۆ دەرەوەى وڵات و گەیشتن بە وڵاتانى ئەوروپا.

بەگوێرەى ئامارێکى فەرمیى دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لەساڵی 2023 دا، نۆزدەهەزارو 500 هاوڵاتی و لەساڵی 2024 دا، دە هەزاروو500 هاوڵاتی عێراقی داوای مافی پەنابەرێتییان لەوڵاتانی ئەوروپاکردووەو لەو ماوەیەشدا 43 کۆچبەری عێراقی بوونەتە قوربانی. 

هاوکات، بەگوێرەى پێشبینییەکانى دەزگاى لوتکە، چاوەڕواندەکرێت 75 هەزار کۆچبەرى دیکە لەمساڵدا لە رێگەى یۆنانەوە بگەنە وڵاتانى ئەوروپا.

  • کابینەکەی مەسرور بارزانی ته‌ندروستى هه‌رێمی له‌ كه‌رتێكى خزمه‌تگوزارييه‌وه‌ کردە كه‌رتێكى بازرگانى

  • حکومەتی هەرێم نە لیستی پاک کردووەتەوە و نە هەژمارەکەشی قبوڵ کراوە

  • ژیانی حەسەن نەسروڵا لە منداڵییەوە بۆ سەرکردەی حزب لە هەڕەشکردنەوە بۆ کوشتن

  • بای بای عیراق، دروشمی ئەو ڕیفراندۆمەی کوردى بە سەربەخۆیى نەگەیاند

  • یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە نێوان کەمتەرخەمی حکومەت و بایکۆتی مامۆستایاندا

  • کاریگەری دەستێوەردانی حزبی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

  • کۆچ ئەو پرسەی ویژدانی هەموو کەس دەجوڵێنێت جگە لە ویژدانی دەسەڵاتداران

  • روسەکان زانیاری ئەتۆمی بە ئێران دەدەن، ئەمریکی و بەریتانییەکان گڕدەگرن.

  • توشبووانی شێرپەنجە لە بێباکی حکومەت دووچاری مەرگ دەبنەوە

سەرەکی