×

2024-06-29 353 جار خوێنراوەتەوە

لەسەر بێدەنگی پارتی بەرامبەر لەشکرکێشییەکانی تورکیا، یەکێتی لە بەغدا سکاڵای کردووە

ناوەندی هەواڵ

پێگەی وەسیقەی عێراقی ڕایگەیاندووە، لەسەر بێدەنگی پارتی بەرامبەر لەشکرکێشیەکانی تورکیا، یەکێتی لە بەغدا سکاڵای کردووەو  به‌حكومه‌تی عیراقی ووتوه‌ توركیا ده‌ستی به‌سه‌ر نیوه‌ی شار و قەزا و گوندەکانی بادینان داگرتوه‌، حوكمی لێده‌كات و حكومه‌تی هه‌رێمیش تا ئێستا بێدەنگە.

تورکیا خاڵێکی پشکنیکی  لەسەر ڕێگای بامەڕنی - ئامێدی داناوە

غەیاس سورچی، لێپرسراوی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە پێگەی وەسیقەی عێراقی ڕاگەیاندووە"هێزەکانی تورکیا خاڵێکی پشکنیکی سەرەکییان لەسەر ڕێگای بامەڕنی - ئامێدی داناوە ئەو هەنگاوەش دەستدرێژییەکی مەترسیدارە بۆ سەر سەروەری وڵات". 

ئەوبەرپرسەی یەکێتی باسی لەوەشکردوە، "بێدەنگی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، لەبەرامبەر پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، جێگای شەرمەزارییەکی گەورەیە و پێویستە پەلە بکرێت لە وەڵامدانەوەی ئەو لەشکرکێشییە چونکە هاتنە ناوەوەی سوپایەکی بیانی، بۆ ناو سنووری دەوڵەتێکی دیکە، بە کەم سەیرکردنی سەروەری و سنورەکانی ئەو دەوڵەتەیە.

دەشڵێت، ئەگەر بەلای تورکیاوە بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناوچە سنوورییەکان نادروستە، خۆ پەکەکە  لە ناوخۆی تورکیادا ئامادەیە، و ئۆپەراسیۆن دژی سوپای تورکیا ئەنجام دەدات، بەڵام ئامانجی ئەنقەرە ئەوەیە بەو بیانووە سنورێکی فراوان لەخاکی هەرێم داگیر بکات.

پێشتر، عەلاوی ئەلبەنداوی، ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ، ڕۆژی 12ی حوزەیرانی 2024 ڕایگەیاند، “هێزەکانی تورکیا لە قوڵایی 40 کم لە ناو خاکی عێراقدا بوونیان هەیە و ئەمەش پێشێلکارییەکی جددی و گەورەیە بۆ سەروەری خاکی عێراق،" بە ئاماژەدان بەوەی کە “ئەم دەستدرێژییە ناڕەوایە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بۆیە دەبێت هەوڵبدەین و کاربکەین بۆ دوورخستنەوەی ئەو هێزانە بەپەلە و خێرا لەناو خاکی عێراق.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی  عێراقی بەردەوام دووپاتی دەکەنەوە کە هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان لایەنی عێراقی و تورکیا لەسەردەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ ناوخاکی عێراق نەبووە، جگە لە کۆنووسی کۆبوونەوەیەک کە لە ساڵی 1984 واژۆ کراوە و ساڵێکی خایاندووە، کە ڕێگە بە هێزەکانی تورکیا دەدات تەنها 5 کیلۆمەتر بچنە ناو خاکی عێراقەوە بۆ بەدواداچوونی هێزەکانی پەکەکە .

بەڵام سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە مانگی نیسانی 2024 بۆ بەغدا، ئەوە پشت ڕاستدەکاتەوە ڕێککەوتنێکی نوێ کراوە کە ڕێگە بە دامەزراندنی پشتێنەیەکی ئەمنی دەدات لە قووڵایی 40 کیلۆمەتر لە ناو سنوورەکانی عێراق، لە کاتێکدا  بەڵگەنامەو دیکۆمێنتەکان ئاماژە بەوەدەکەن لە چەند ساڵی ڕابردوودا هێزەکانی تورکیا بە قوڵایی 100 کیلۆمەتر هاتوونەتە ناو سنوورەکانی عێراق.

تاکە چارەسەر دانووستانە 

  لەلایەکی دیکەوە لوقمان وەردی: ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی، بەدەزگای میدیایی"ئیرادە"ی وت، ساڵانێکە دەوڵەتی تورکیا لەشکرکێشی دەکات   ئیمکانیەتێکی زۆر و تاقەیەکی مرۆیی و مادی زۆر سەرف دەکات  بەڵام هیچ شتێک لەبارودۆخەکە نەگۆڕاوە.

وتیشی، ڕێگای ڕاست بەلای ئێمەوە لە شکرکێشییەکانی تورکیا نیە بەڵکو ڕێگای ڕاست و درووست ئەوەیە بەنێوەندگیری هێزێکی نێودەوڵەتی تورکیا دان بەمافەکانی گەلی کوردا بنێت و دانوستان بکات و کێشەناوخۆییەکانی چارەسەر بکات.

ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان هەرگیز مەترسی نەبووە لەسەر دەوڵەتی تورکیا لەکاتێکدا بەهۆی لەشکرکێشییەکانی تورکیاوە بەشێک لەگوندەکانی کوردستان ڕاگوێزراون و سوتاون و چۆڵکراون و خەڵکەکەی ئاوارە بوون کەبەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر خەڵک شەهیدو بریندار بوون.

بەوتەی لوقمان وەردی، تورکیا  لەبری لەشکرکێشی پێویستە کێشەی کورد لەناوخۆی وڵاتەکەی بەڕێگای ئاشتی چارەسەر بکات، ئەوەش دەبێتە ڕێگای ڕاستی چارەسەرکردنی کێشەکان.

تورکیا ئۆپراسیۆنى سەربازیی فراوانى لە ناوچەکانى هەرێم دەستپێکردووە

ئەوە لەکاتێکدایە، تورکیا ئۆپراسیۆنى سەربازیی فراوانى لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێکردووەو ڕۆژنامەی عەرەبیش بڵاویکردەوە، هەرێمى کوردستان لەژێر مەترسیی لەدەستدانى سێ لەسەر چواری  خاکى پارێزگای دهۆکدایە. 

 ڕۆژنامەکە دەشڵێت، تورکیا جموجوڵە سەربازییەکانی لەناو خاکی هەرێمی کوردستان چڕتر کردووەتەوە نزیکەی سێ سەد تانک و زرێ پۆش و 1000سەربازی  هێناوەتە گوندەکانی سنووری پارێزگای دهۆک.

لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی عەرەب دا، ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی ئاشتی جیهانی خراوەتە ڕووکە دەڵێت هێزەکانی تورکیا باش کرا لە چەندین گوندی پارێزگای دهۆک جموجوڵی سەربازی ئەنجام دەدەن  ئەوەش کاریگەری لە سەر ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان و بواری ئابووری و کشتوکاڵی ئەو ناوچانە دروستکردووە.

زیاتر لە 250 گوند، لە سنووری ئامێدی 195 گوند چۆڵکراون

بەپێی زانیارییەکان بەهۆی لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم بەبیانووی بوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر لە 250 گوند، لە سنووری ئامێدی 195 گوند چۆڵکراون.

  • کابینەکەی مەسرور بارزانی ته‌ندروستى هه‌رێمی له‌ كه‌رتێكى خزمه‌تگوزارييه‌وه‌ کردە كه‌رتێكى بازرگانى

  • حکومەتی هەرێم نە لیستی پاک کردووەتەوە و نە هەژمارەکەشی قبوڵ کراوە

  • ژیانی حەسەن نەسروڵا لە منداڵییەوە بۆ سەرکردەی حزب لە هەڕەشکردنەوە بۆ کوشتن

  • بای بای عیراق، دروشمی ئەو ڕیفراندۆمەی کوردى بە سەربەخۆیى نەگەیاند

  • یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە نێوان کەمتەرخەمی حکومەت و بایکۆتی مامۆستایاندا

  • کاریگەری دەستێوەردانی حزبی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

  • کۆچ ئەو پرسەی ویژدانی هەموو کەس دەجوڵێنێت جگە لە ویژدانی دەسەڵاتداران

  • روسەکان زانیاری ئەتۆمی بە ئێران دەدەن، ئەمریکی و بەریتانییەکان گڕدەگرن.

  • توشبووانی شێرپەنجە لە بێباکی حکومەت دووچاری مەرگ دەبنەوە

سەرەکی