×

2024-07-01 371 جار خوێنراوەتەوە

لە بارەی سوتاندنی بازاڕەکانی کوردستان پارتی سیناریۆ دروست دەکات

ناوەندی هەواڵ

کۆتایی ساڵی 2023 و سەرەتای ساڵی 2024 شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆمەڵێک ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەیان بە خۆوە بینی لە پارێزگای هەولێر، کەرکووک و دهۆک، لە کاتێکدا گرووپێکی تورک بە ناوی ” ڕێکخستنی پەیمانی میللی” بەرپرسیاریەتی خۆیان لە ئاگرکەوتنەوەکان ڕادەگەیاند، ئەمڕۆ پارتی و حکومەتی عێراق ڕووداوی ئاگرکەوتنەکانیان خستە ئەستۆی پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی.

ئەمڕۆ دوو شەمە 1ی تەمووزی 2024، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە بەغدا سازکرابوو لە نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و ناوخۆی هەرێم لەبارەی ئەو ئاگرانەی لە هەر سێ پارێزگای هەولێر و دهۆک و کەرکوک لەم ماوەیەی رابردوودا کەوتەوە، پەکەکە و یەکێتی تاوانبارکران بە سووتانی ئەو بازاڕانە.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا سەرەتا میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەگەڵ بیرهێنانەوەی مێژووی سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر و کەرکووک و دهۆک ڕایگەیاند، ئەو گرووپەیان دەستگیر کردووە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتوون سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن.

دواتر هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی دەستگیر کراون یەکێکیان بەناوی “هونەر فەخرەدین ئەحمەد” سەرپەرشتیاری گرووپەکە و کارمەندی هێزەکانی 70ـی سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، هەروەها یەکێکی دیکەیان بە ناوی “محەممەد نەجات حەسەن”ـە و ئەفسەری دژەتیرۆری سلێمانییە.

ئەم تۆمەتانە لە کاتێکدایە، هەر لە دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکان، بەرپرسانی ئیداری هەولێر و دهۆک لە بەردەم میدیاکان و ڕۆژنامەنووساندا چەندین جار دووپاتیان کردەوە کە هۆکاری ئاگرەکان تەنها شۆڕتی کارەبان و هیچ کردەیەکی گوماناوی بوونی نیە.

هاوکات هەر لە ماوەکانی ڕابردوودا، لە دوای هەر ئاگرکەوتنەوەیەک گرووپێکی تورک بە ناوی ” ڕێکخستنی پەیمانی میللی” لە ماڵپەڕی تایبەت بە خۆیان بەرپرسیارێتیان لە ئاگرکەوتنەوەکان ڕادەگەیاند، بەڵام نە حکومەتی عیراق و نە هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک کاردانەوەیان نەبوو.

وتەکانی وەزارەتی ناوخۆیی عێراق و بەڕێوەبەری گشتیی دیوان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، گومانی لەلای توێژە جیاوازەکان دروست کردووە پێیان وایە ئەمەش سیناریۆیەکی نوێی داتاشراوی پارتییە کە بەردەوام تۆمەت و بیانوو درووست دەکات دژ بە کورد.

دیوێکی دیکەی ئەم سیناریۆیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، سەرانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەمساڵدا چەندین سەردانی یەک لە دوای یەکیان بۆ بەغدا و هەولێر ئەنجامدا، ئامانجیشیان ئەوەبوو کە هاوشێوەی پارتی عێراقیش لە هێرشەکانی بۆ سەر پەکەکە تێوەبگلێنن، ئێستاش حکومەتی عێراق و پارتی بە داتاشینی ئەم سیناریۆیە دەیانەوێت هاوکاریی خۆیان بۆ دەوڵەتی تورک دووپاتبکەنەوە دژ بە کورد.

جێگەی ئاماژەشە، لە 22ـی حوزەیرانی ڕابردووەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە یارمەتی پارتی نزیکەی هەزار سەربازی بە 300 تانک و زرێپۆشی ڕەوانەی سنووری بەرواری باڵا لە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کردووە و بە قوڵای 40کم هاتووەتە ناو خاکی هەرێم و بازگەی سەربازی داناوە و داوای ناسنامەی لە هاوڵاتیانی کوردستان دەکات، هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقیش بێدەنگن دژ بەم داگیرکاریە بەردەوامانەی دەوڵەتی تورک.

  • کابینەکەی مەسرور بارزانی ته‌ندروستى هه‌رێمی له‌ كه‌رتێكى خزمه‌تگوزارييه‌وه‌ کردە كه‌رتێكى بازرگانى

  • حکومەتی هەرێم نە لیستی پاک کردووەتەوە و نە هەژمارەکەشی قبوڵ کراوە

  • ژیانی حەسەن نەسروڵا لە منداڵییەوە بۆ سەرکردەی حزب لە هەڕەشکردنەوە بۆ کوشتن

  • بای بای عیراق، دروشمی ئەو ڕیفراندۆمەی کوردى بە سەربەخۆیى نەگەیاند

  • یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە نێوان کەمتەرخەمی حکومەت و بایکۆتی مامۆستایاندا

  • کاریگەری دەستێوەردانی حزبی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

  • کۆچ ئەو پرسەی ویژدانی هەموو کەس دەجوڵێنێت جگە لە ویژدانی دەسەڵاتداران

  • روسەکان زانیاری ئەتۆمی بە ئێران دەدەن، ئەمریکی و بەریتانییەکان گڕدەگرن.

  • توشبووانی شێرپەنجە لە بێباکی حکومەت دووچاری مەرگ دەبنەوە

سەرەکی